Accessibility links

سەلام عەبدوڵا: هەموو ئەو پارتانەی لە سیاسەتی سەرمایەگوزاری کومپانیە دەرەکیەکان بەشدار بوون لەم قەیرانیەدا بەرپرسیارن


Salam Abdulla
Salam Abdulla

هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان تا دێت باری ناڵەبای ژیانیان بەددتر دەبێتەوە و ترۆسکاییەک بەدی ناکرێت بۆ چاکبونەوە. کە باس دێتە سەر ئەوەی ئاخۆ کێ لەوەدا بەرپرسیارە، دەڵێن هەموو. ئاخۆ ئەو هەمووە کێن؟

سەلام عەبدوڵا رۆژنامەوان و شرۆڤەکار لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەلێت " ئەو ئابوریە نوێیەی کە لە لایەن سەرمایەگوزاران و کۆمپانیا دەرەکیەکان و بنکەی دراووی نێۆنەتەوەیی بەسەر عێراقدا سەپێندرا، ئێستا خەڵکەکە باجەکەی دەدات و لەمەو دوواش قورستر ئەبێت، ئێمە کە دەڵێن کێ بەرپرسە، هەموو ئەو پارتانەی کە لەو سیاسەتانە بەشداریان کرد، ئەوان بەرپرسن.

کاک سەلام هەر وەها دەڵێت بۆیە ئێمە ئێستا تەواوی نارەزایەتیەکان ئاراستەی ئەوانە ئەکەین کە تەواوی قووتی خەڵکیان داگیر کردووە بۆ گیرفانی خودی خۆیان وەک سەرمایەدار، وە ئێستا داوای ئەوە ئەکەین هەموو ئەوەی ئەهلی کراوە بگەرێتەوە بۆ حکومەت.

کاک سەلام دەشڵێت من خۆم داوا دەکەم خەڵک تەوای بانزینخانە، بانکەکان وە ئەوەی بە ئەهلی کراوە داگیر بکەن وە داواش بکرێ بکرێنە موڵکی حکومەت و داواکاری ئێمە" حکومەتی عەدالەتی ئیجتماعیە" وە شەقامەکان چۆڵ نیین و دەستپێکردووە، بەڵام نەبوونی گەرم و گۆڕ لە نارەزایەتی دەڕبڕین لە شارەکان پەیوەندی بە دوو فاکتەرەوە هەیە، زۆرێک هەڵخەڵەتان بە سیاسەتی دوو سێ حیزب کە ناوی خۆیانیان نابوو ئۆپۆزسیۆن وە فاکتەری دووەم، لەو ناوچانەی کە پارتی زاڵە بە راستی ئەوە بە عەمەلی نە پارتی، نە یەکێتی، نە گۆڕانت، نە شیوعیت، نە خەڵکەکە دێتە سەر شەقام لە ترسا، ئەو ترسە ئەبێ بشکێت لە تەواوی کوردستان وە ئەشکێت".

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:44 0:00

XS
SM
MD
LG