به‌رپرسی هێزی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری باعشیق له وتوێژێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا باس له‌و ناڕه‌زایه‌تییه ده‌کات له ناو تایه‌فه عه‌ره‌بییه سونه‌کانی موسڵ دروست بووه و چاوه‌روانی هه‌ر هێزێک ده‌که‌ن که بچیته موسڵه‌وه، ده‌شڵێت "زانیاریمان هه‌یه که خه‌ڵک به گشتی بێزارن ، رۆژانه ئافره‌ته‌کان به‌زۆری خانه‌واده‌کانیان ده‌یانبه‌نه ڕیزه‌کانی داعش بۆ خزمه‌تکردنی ئه‌میره‌کانیان، هه‌روه‌ها پاره‌وه‌رگرتن له خه‌ڵک و کوشتن به بێ دادگایی کردن، هه‌ر هێزێک بچیته موسڵه‌وه خه‌ڵک پێشوازی ده‌کات."
سه‌باره‌ت به سه‌نگه‌ره‌کانی هێزی پێشمه‌رگه له نزیکترین سنوور له‌گه‌ڵ داعش ده‌ڵێت "ئێستا پێشمه‌رگه نه‌ک له ساتی به‌رگریکردندا بێت، به‌ڵکو له قۆناغی هێرشکردنیشدایه."
دوای پرۆسه‌ی ئازادکردنه‌وه‌ی شاری رومادی له لایه‌ن سوپای عێراقییه‌وه، باس له ئازادکردنه‌وه‌ی شاری موسڵ ده‌کرێت له لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌و هاوپه‌یمانان و سوپای عێراقی، به‌رپرسه‌که‌ی پێشمه‌رگه له‌و باره‌یه‌وه وتویه‌تی " پێشمه‌رگه ئاماده‌یه."
ده‌شڵێت "ژوری هاوبه‌ش هه‌یه له نێوان هاوپه‌یمانان و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ ڕزگارکردنه‌وه‌ی موسڵ، ئێمه ئاماده‌ین چاوه‌ڕوانی ئاماده‌کاری حکومه‌تی عێراقی ده‌که‌ین."