قه‌یرانی دارایی وه‌ک چۆن کاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌یه به‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیانه‌وه له هه‌رێم، ئاوه‌هاش و خراپتریش کاری کردۆته سه‌ر میدیا له هه‌رێم، به‌ڵام هه‌موویان نا؟
ئه‌و میدیایه‌ی له هه‌رێم به (میدیای سه‌ربه‌خۆ) ناودێر ده‌کرێت ئێستا له‌به‌رده‌م مه‌ترسییه‌کانی داخستندایه، هه‌رچه‌نده له‌م ماوەی 15 بۆ 16 ساڵه‌ی ته‌مه‌نیشیدا توانیویه‌تی به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو متمانه‌ی خه‌ڵک به‌ده‌ست بێنێت.
ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی که له ساڵی 2000 ه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی ژماره‌یه‌ک خه‌مخۆری ڕۆژنامه‌وانی کوردی دامه‌زرا، ئێستا له‌به‌ر زه‌بری قه‌یرانی دارایی ڕایده‌گه‌یه‌نێت ته‌نها بۆ یه‌ک مانگی تر توانای کارکردنی هه‌یه. پێشتریش ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه له‌به‌رده‌م هه‌مان مه‌ترسیدا بوو.
لایەنە دەسەڵاتدارەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق خاوەنی دەیان کەناڵی سەتەلایت و ڕۆژنامە و ڕادیۆ و ژمارەیەکی بێشوماری میدیای سێبەرن و لەوەتای لە نزیک دوو ساڵ لەمەوبەرەوە کە ئەم قەیرانە داراییە دەستیپێکردووە ئەم میدیایانە وەک خۆیان بەردەوامن لە کارکردن، بەبێ ئەوەی کاریگەرییەکی ئەوتۆی قەیرانەکەیان پێوە دیاربێت.
لە ساڵی 2014 دا هەندێک لە حیزبەکان چاپکراوەکانیان داخست یانیش کەمیان کردنەوە و ئاماژەیان بە قەیرانی دارایی دەکرد بەڵام ڕۆژنامەوانیش هەبوون دەیانگووت داخستنی ئەو چاپکراوانە زیاتر پەیوەندی هەیە بە کەمبوونەوەی ڕۆڵی چاپەمەنی و بایەخدانێکی زیاتر بە میدیای ئەلیکترۆنی.
لە ناوەڕاستی ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا لە یەکێک لە کۆنفرانسەکانیڕیکخراوی پەروەردە و زانست و ڕۆشنبیری سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان(یۆنسکۆ) ئەوەی پەسەندکردووە لە وڵاتان و هەرێمەکان و ناوچەکاندا پێویستە بە ڕێژەی یەک لەسەر دەی دانیشتوان تیراژی ڕۆژنامەکان هەبن.
زۆرێکیش لە ڕۆشنبیرانی کورد لەوبڕوایەدان بەرەو نەمان بردنی ئەو میدیایەی بە سەربەخۆ ناودێر دەکرێت، دەرفەتێکی گەورە بۆ میدیای سێبەر دەڕەخسێنێت بۆ چەواشەکردنی ڕای گشتی و کردنی ڕۆژنامەوانان و نوسەرانی سەربەخۆ لە یارییە سیاسییە ناشرینەکاندا.
له کۆمه‌ڵگایه‌کدا گه‌ر میدیای سه‌ربه‌خۆ نه‌مێنێت و ناچار به داخستن بکرێت، چ مانایه‌کی هه‌یه؟
بۆ ته‌نها میدیا سه‌ربه‌خۆکان ڕوو‌به‌ڕووی ئه‌م مه‌ترسی داخستنه ده‌بنه‌وه؟
هه‌ندێک له میدیاکان (میدیای حیزبی و میدیای سێبه‌ر) به لێشاو پاره‌یان بۆ دابین کراوه، به‌ڵام ئایا توانیویانه متمانه‌ی خه‌ڵک به ده‌ست بێنێت؟
ئایا ئه‌و کاته‌ی ڕۆژنامه‌وانێکی میدیای حیزبی یان میدیا سێبه‌ریه‌کانیان پرسیار له‌سه‌ر قه‌یرانی دارایی و کاریگه‌رییه‌کانی ده‌کات، هه‌مان ئه‌و پرسیاره له خۆی و هاوکاره‌کانی ده‌کات بۆچی میدیاکه‌ی خۆی به‌رده‌وامه و میدیا گرنگه‌که‌ی ئه‌هلی له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی داخستندایه؟
ئایا خه‌مخۆرانی ئازادییه‌کانی ڕاگه‌یاندن و ڕا ده‌ربڕین و میدیای ئازاد ده‌توانن چی بکه‌ن بۆ کۆمه‌ک کردنی میدیای ئه‌هلی؟
له کاتێکدا وه‌ک ده‌گوترێت له هه‌رێمی کوردستان ده‌یان ملیاردێر و سه‌دان ملیۆنێر هه‌ن، بۆچی ناتوانن بڕێک له‌و سه‌رمایه‌یه‌ی هه‌یانه له میدیای ئازاد‌دا بخه‌نه کاره‌وه؟
(تاریق فاتح) خاوه‌ن ئیمتیازی ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی له به‌رنامه‌ی (له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا) وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه: