Accessibility links

جەواد مەلەکشاهی: هەڕەشە لە کورد لە بەغدا گشتگیر نییە


Jawad Kazim Malikshahi جه‌واد کازیم مه‌لکشاهی
Jawad Kazim Malikshahi جه‌واد کازیم مه‌لکشاهی

دەمێکە ئەو دەنگ و باسانە لە ئارادایە گوایە کوردەکانی بەغدا لە بەرامبەر هەڕەشەدان. ئاخۆ تا چەند ئەو دەنگ و باسانە راستن وە کێن لە پشتی ئەو هەڕەشانەدا؟

رۆژنامەوان جەواد مەلەکشاهی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " لە راستیدا هەڕەشە کردن لە کورد من پێیم وایە دەگەڕێتەوە بۆ سێ هۆکاری سەرەکی، هۆکاری یەکم ناکۆکیەکانی نێوان بەغدا و هەولێر، ناکۆکی دووەم هەندی تەلڤزیۆن و سەتەلایت کە تەماشایان دەکەیت کە وەکو وا بڵێت تەنها بۆ ئەوە درووست کراوون بیرورای گشتی دژی کورد بورۆژێنن وە خاڵی سیەم هێنانەی کایەی ڕاپرسی و ریفراندووم و جیابونەوە لە عێراق کە هۆکاری سەرکین بۆ جۆڵاندنی هەستی نەتەوەیی عەربی بە دژی کورد.

کاک جەواد کە خۆێ دانیشووێ شاری بەغدایە دەڵێت رەنگە هەڕەشە هەبێت بەڵام من نەمبیستووە هەڕەشەکە گشت گیر بێت و من خۆم دوورم لەو هەڕەشانە.

کاک جەواد دەشڵێت لە کاتێکدا حکومەتی عێراق لە هەوڵی باشترکردنی ئاسایشی بەغدایە، لەو باوەردا نێم نەو کارانە رێگا بدات، چونکە باری ئاسایشی شارەکە تێک دەدات".

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:02 0:00

XS
SM
MD
LG