"سه‌ما" به یه‌کێک له هونه‌ره گرنگ و زیندوه‌کان داده‌نرێت له جیهاندا که تیایدا جوڵه‌ی ئازادانه‌ی جه‌سته تێکه‌ڵ ده‌بێت به موزیک و به‌سه‌رهاته‌کانی خۆمانمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه.
ئه‌م هونه‌ره هێنده گرنگه که له ساڵدا ڕۆژێکی جیهانی بۆ ته‌رخان کراوه.
له ساڵی 1982 ه‌وه (ئه‌نجومه‌نی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ما) ڕۆژی 29 ی مانگی چواری هه‌موو ساڵێکی کردۆته "ڕۆژی جیهانی سه‌ما."
ئه‌گه‌ر به‌راوردێکی هونه‌ری سه‌ما بکه‌ین له‌گه‌ڵ ژانره هونه‌رییه‌کانی تری کۆمه‌ڵگای کوردی ده‌بینین ئه‌م ژانره‌یان هێنده‌ی ژانره‌کانی تری هونه‌ر و فه‌رهه‌نگ گرنگی پێنه‌دراوه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نییه له نێو کورددا خه‌مخۆرێک بۆ ئه‌م ژانره هونه‌رییه نه‌بێت.
هونه‌رمه‌ند (کاروان عومه‌ر) له ئێستادا یه‌کێکه له‌و هونه‌رمه‌نده هه‌ره که‌مانه‌ی ژیانی هونه‌ریی خۆی بۆ هونه‌ری بالێت ته‌رخان کردووه.
هونه‌رمه‌ندێکی وه‌ک (له‌یلا به‌درخان) که به یه‌که‌م ژنی کورد داده‌نرێت کاری له بواری هونه‌ریدا کردبێت و هه‌روه‌هاش یه‌که‌مین ژنیش بووه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا که هونه‌ری بالێت پێشکه‌ش بکات.
وه‌ک له ماڵپه‌ڕی کوردۆپیدیا له‌سه‌ر ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌مان نوسراوه "هەڵپەرکێ و سەما و گۆڤەند هەر لە منداڵییەوە سەرنجی لەیلایان راکێشاوه و بەتایبەتیش دوای نیشتەجێبوونی لە ئەوروپا هەموو ئامانج و حەز و خولیا و مەبەستی ژیانی سەماکردن و خوێندن و لێکۆڵینەوە بووە لە سەماکردن و ئافراندن بووە لە هونەری بالێدا. ئەو سەمایانەی کە لەیلا بەدرخان نمایشی دەکردن هیچ سەرچاوە و بنەمایەکی نەبووە، بەڵکو داهێنانی بیر و ئارەزووەکانی خودی لەیلا بوونە، کە شێوازی تایبەت و زۆر سەرنجڕاکێش بوونە."
له‌یلا به‌درخان له زۆر وڵاتی ئه‌وروپادا له ده‌یه‌ی سییه‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا بالێتی پێشکه‌ش کردوون و ناوبانگیشی هێنده بڵاوده‌بێته‌وه که له ئه‌مریکا و که‌نه‌دا و زۆرێک له وڵاتانی تریش کراوه.
ئێستاش هونه‌رمه‌ند (کاروان عومه‌ر) یه‌کێکه له‌و هونه‌رمه‌نده دەگمەنانەی کە بە هونەرەکەی بینەرانی خۆی سەرسام دەکات.
کاروان هه‌ر له ئه‌وروپا نا به‌ڵکو له گهڕانهوهکانیشیدا بۆ کوردستان پڕۆژه‌ی هونه‌ریی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌باته‌وه و وانه‌ی تایبه‌تیش سه‌باره‌ت به بالێت ده‌ڵێته‌وه.
سه‌ماکردن هه‌ر ته‌نها ده‌ربڕین نییه له خۆشی و شادی، ڕه‌نگبێ زۆر جار بێهوایی یان قوڵبوونه‌وه له خه‌مێکدا وه‌هات لێبکات ئه‌و ساته‌وه‌خته به باشترین کات بزانیت بۆ سه‌ما کردن، وه‌ک هونه‌رمه‌ند (کاروان عومه‌ر) پێشتر ئاماژه‌ی پێکردووه "ده‌شێت سه‌ماکردن به‌شێک بێت له چاره‌سه‌رییه ده‌روونییه‌کان بۆ زیندانی و ئاواره و قوربانییانی جه‌نگه‌کان."
له‌گه‌ڵ ته‌واوی گرنگییه‌کانی ئه‌م هونه‌ره‌دا به‌ڵام هێشتاش له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا به ته‌واوه‌تی جێی نه‌بۆته‌وه و ئاسته‌کانی تێگه‌یشتنیش لێی ئێجگار سنورداره.
ئه‌گه‌ر له هونه‌ری شانۆدا ئاخاوتنه‌کان به هاوکاری جوڵه‌کانی جه‌سته په‌یامه‌کان بگه‌یه‌نن، به‌ڵام له هونه‌ری سه‌مادا جوڵه‌ی ئازادانه‌ی جه‌سته ئه‌رکی گه‌یاندنی په‌یامه‌کان و گێڕانه‌وه‌کانی له ئه‌ستۆیه، هه‌ر بۆیه‌شه ده‌گوترێت سه‌ماکار پێویستی به کارکردنێکی ڕژده له‌سه‌ر جه‌سته‌ی تێکشکاو و هه‌نگاونانه به‌ره‌و سه‌مای هاوچه‌رخانه.
بالێت یه‌کێکه له‌و ژانره هونه‌رییانه‌ی ئاماده‌ییه‌کی ئه‌وتۆی نییه له فه‌رهه‌نگی کوردی‌دا. بۆچی؟
چ شتێک سه‌مای به کۆمه‌ڵ له سه‌مای تاک جیا ده‌کاته‌وه؟
ئایا بالێت هیچ گێڕانه‌وه‌یه‌ک له خۆ ده‌گرێت؟
ئایا ده‌کرێت بگوترێت سه‌ماکان و به تایبه‌تیش بالێت جۆرێکه له ڕزگارکردنی جه‌سته؟
ئایا له (بالێت) دا ئاوازه‌کان جوڵه‌کانی جه‌سته دیار ده‌که‌ن یان به پێچه‌وانه‌وه؟
ئاسته‌نگ و کێشه گه‌وره‌کانی به‌رده‌م ئه‌م هونه‌ره چین؟
هونه‌رمه‌ند (کاروان عومه‌ر) له به‌رنامه‌ی (ژیان له فه‌رهه‌نگدا) وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه: