لە کاتێکدا پەیەدە هەرە کاریگەرترین هێزە لە شەری دژ بە داعش دا لە سوریا و عێراق، لە کۆنفرانسێکدا کە دژ بە داعش ئەنجام دەدرێت PYD دوور رادەگیردرێت، ئاخۆ چین ئەو فاکتەرە سەرەکیانەی کە رێگرن لە بەشداری کردنی PYD لە کۆنفرانسی سێ ژنێیڤ دا؟
هەر وەکو میدیاکانی جیهان ئاماژەێ پێدەکەن تورکیا یەکێک لەو فاکتەرانەیە.
ئەحمەد ئەسکەندەری لێکۆڵەر و شارەزاری رۆژهەڵاتی ناوەراست لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " کاریگەری تورکیا یەکجار زۆر بوە لەبەر ئەوە کە ئەندامی ناتۆیە، لەبەر ئەوەی ئەم قەیرانی پەنابەریەی لە ئەوروپا درووست کردووە وە ئێستا بوەتە کێشەیەکی ئیجگار گەورە لە ئەوروپا وە هەر وەها دەتوانێ کاریگەری زۆریش ببێت لە ناوچەکەدا، وە ئەگەر نەتوانی درووستکەر بێ دەتوانێ تێکدەر بێ.
کاک ئەحمەد هەر وەها دەڵێت زۆر بە داخەوە ئەوروپا و هەر وەها ئەمەریکاش لەبەر خاتری بەرژەوەندیەکانیان چاوپۆشیان کردووە لە هەموو شتێکی تورکیا بە تاێبەت لەو دۆخە زۆر دژوار و سەختەی کە ئێستا بۆ خەڵکی کورد لە باکوری کوردستان درووستی کردووە.
کاک ئەحمەد دەشڵێت بێگومان هەم عەرەبستانی سعودی وە هەم تورکیا رۆڵێکی زۆر گرنگیان گێڕاوە لەوەدا کە ناکۆکی نێوان لایەنە کوردیەکان بەرجەستە بکەنەوە.