هێشتاش ده‌کرێت بگوترێت خوێندنه‌وه‌ی شیعر له پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندییه‌کانی خوێندنه‌وه و چێژ وهرگرتنماندایه.
(ئه‌حمه‌د ڕه‌زا) ی شاعیر به‌رده‌وام به وێنه شیعرییه‌کانی سه‌رسامی ده‌کردین و له یادمه له‌گه‌ڵ هه‌موو ده‌قێکی نوێیدا به‌رده‌وام گله‌یی له خۆی ده‌کرد که باش نه‌ینوسیوه.
ژانری شیعر یەکێکە لەو ژانرە هەرە قورس و سەختانەی مەگەر تەنها خودی شاعیر پێبزانێت چەندە ئەرکێکی ئاڵۆزە کاتێک هەست و نەست تێکەڵ بە هزر دەکات و بە یاریە زمانەوانییەکان ئارایشتی دەکات و ئەوجا دەیخاتە بەردەم خوێنەران و بیستەرانی.
ئەم شاعیرەمان له شیعره‌وه ده‌ڕوات به‌ره‌و ڕه‌خنه و لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی و ئه‌وجاش نوسینی دراما.
ئایا (ئه‌حمه‌د ڕه‌زا) ده‌توانێت ده‌ستبه‌رداری نوسینی شیعر بێت؟
ئەحمەد ڕەزا لە پاش شیعر دەڕواتە جیهانی لێکدانەوە قوڵەکان و دەبێتە ڕەخنەگر و لێکۆڵەر لەسەر دەقەکان و چەند جارێکیش خۆی لە قەرەی شیکردنەوە هزرییەکان داوە. ئەوجا دەست دەکات بە نوسینی دراما لەوانە (ئاریا، گورگەزێ، شمشیرەکانی مێژوو...هتد).
جار جارەش ئەم شاعیر و نوسەرەمان تابلۆیەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک بڵاو دەکاتەوە، لەو شێوەیەی بە دیجیتاڵ گرافیک ناسراوە.
لە فەرهەنگەکاندا دەکرێت بگوترێت زۆرێک لە ژانرەکان لە ڕێی زمانەوە دەناسرێنەوە، گرنگی زمان دەگاتە ئەو ئاستەی بگوترێت هیچ ڕەهەندێک نییە بتوانێت خۆی لە زمان داببڕێنێت یانیش زمان دابڕاوبێت لێی چونکە ئەگەر زمان لە هەرچ شتێکدا نەبوو ئەوا بمانەوێت و نەمانەوێت کەلێنی گەورە و کەموکوڕی پانوبەرین دەبینین و ئەو چێژانەی خوێنەر لە دەقێکدا پێویستییەتی ونیان دەکات.
دراما مێژوویەکی هێندە دێرینی نییە تا بگوترێت خاوەنی بنەمایەکی تۆکمەیە و ڕۆژانێک هەبوون وتووێژی تێروتەسەلی لەسەر کراوە و بەرنامەڕێژی دروست هەبووە بۆ بەرەوپێشچوونی دراماکان لە هەموو ڕوویەکەوە.
ئایا زمانی شیعر و دراماکان لای ئه‌حمه‌د ڕه‌زا هه‌ر هه‌مان زمانن؟
بۆچی ڕێیان گرت له نومایشت کردنی درامای (ئاریا) ی ئه‌حمه‌د ڕه‌زا؟
لادان له زمان، بۆ نوسه‌رێکی وه‌ک ئه‌حمه‌د ڕه‌زا چی ده‌گه‌یه‌نێت؟
(ئه‌حمه‌د ڕه‌زا) شاعیر و نوسه‌ر له به‌رنامه‌ی (ژیان له فه‌رهه‌نگدا) وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه: