قەیرانە دارایی و سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان هەروادێ و زیاتر قوڵ دەبنەوە و شەپۆلی ناڕەزاییەکانیش هێزی پۆلیس و بواری تەندروستیشی گرتۆتەوە.
ئەم قەیرانانە بوونەتە باس و خواسی گەرموگوڕی شەقامی کوردی و میدیا و تۆڕەکانی سۆشیال میدیاشیان پڕ کردووە.
لە بەرامبەریشدا دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان بڕیار لە کەمکردنەوەی ڕێژەی موچە دەدات وەک هەنگاوێک بۆ دەربازبوون لە قەیرانی دارایی و ئەم هەنگاوەش جارێکی تر ناڕەزاییەکانی لە ناو خەڵکدا بە گشتی و فەرمانبەرانیش بە تایبەتیدا فراوانتر کرد.
میوانەکانی مێزگرد:
دکتۆر هەڵمەت غەریب، پسپۆڕی یاسای نێونەتەوەیی لە زانکۆی سەڵاحەدین.
بورهان ڕەئوف، نوسەر و لێکۆڵەر.
لە ڕووی سیاسیشەوە بڕیار بوو ئەمڕۆ یەکشەممە 7 ی مانگی 2 سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ جاری دووەم لە ماوەی دە ڕۆژدا لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمدا کۆببێتەوە، بەڵام ئەم کۆبوونەوەیەش دواخراوە بۆ کاتێکی نادیار.
ئەم قەیرانانەی هەرێمی کوردستان ئەنجامی هیچ کۆبوونەوەیەک نەبوون، ئایا بە کۆبوونەوە چارەسەر دەکرێن؟
ئایا دەسەڵات لە هەرێم هیچ پلانێکی کۆنکریتی بۆ چارەسەرکردن هەیە؟
ئایندەی هەرێمی کوتدستان لە نێوەندی ئەم قەیرانانە و شەڕی داعشدا بەرەوکوێ دەڕوات؟
وەڵامی ئەم پرسیارانە و ژمارەیەک پرسیاری تریش لە دەقی مێزگردەکەدایە: