ناڕەزاییەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق زۆرن و بێزارییەکانیش زیاتر. ڕای گشتی دەمێکە داوا دەکات گەندەڵی و هۆکارەکانی گەندەڵی بنەبڕ بکرێن و دەمێکیشە چاودێران ئاگاهی دەدەن بەوەی کەڵەکەبوونی ئاڵۆزییەکان و چارەسەرنەکردنی قەیرانەکان دەشێت هەرێم بەرەو قەیرانێکی گەورە و قوڵی ئابوری و دارایی بەرێت.
بێ لەم ڕەوشە ناکۆکییە سیاسییەکانی نێوان لایەنەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقیش لەولاوە بوەستێت کە ئاستی بێ متمانەیی نێوانیانی گەیاندۆتە لوتکە، هەر بۆیە خەڵک زۆر خۆشحاڵ نەبوون بەو پڕۆژانەی کە دەخرانە ڕوو، وەک دەگوترێت بۆ چاکسازی بوون و لە پێناو بژێوی ژیانی خەڵکدا بوون.
میوانەکانی مێزگرد:
ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان
دکتۆر دانا سەعید سۆفی، ئەندامی پێشوی هەرێمی کوردستان
لە نێوەندی ئەم قەیرانە ئاڵۆزانەی ئێستای هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەک لە ڕاگەیاندنەکەیدا هاتووە بە مەبەستی زیاتر ڕێکخستنەوەی کاروباری حکومەتی هەرێم و ئەنجامدانی چاکسازی و چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکان لە ناو حکومەتی هەرێمدا ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد لەوانە؛
پێداچوونه‌وه به هه‌یكه‌لیه‌تی كارگێڕی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ڕێكخستنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی گونجاو و به‌پێی پێویستی حكوومه‌ت. پێداچوونه‌وه به هه‌یكه‌لیه‌تی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێم و ڕێكخستنه‌وه‌ی یه‌كه ژمێریارییه‌كان له گشت دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی دارایی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی گونجاو. پێداچوونه‌وه به گشت میلاكاتی حكوومه‌تی هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی ڕێكخستنه‌وه‌ی میلاكات، و كاركردن بۆ دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی راژه. ئەو كەس و كۆمپانیانەی بەشێوەیەكی نایاسایی دەوڵەمەند بوونە و لە گەندەڵیدا تێوەگڵاون پێویستە ئیجرائاتیان لەگەڵدا بكرێت و بەپێی میكانیزمێك و بەشێوەیەكی دادپەروەرانە سوود و داهاتەكانیان بدرێتە گەنجینەی حكوومەتی هەرێم. ئەم بڕیارەی سەرۆکی هەرێم چەندان بڕگەی تریشی لە خۆ گرتووە.
زانیاری زیاتر لە دەقی مێزگردەکەدایە: