به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنه له‌شکریی و ئاسایشییه‌که‌ی کۆماری تورکیاوه له ناوچه کورد نشینه‌کانی وڵاته‌که‌دا ڕۆژانه ته‌رمی ده‌یان خه‌ڵک له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان و به‌تایبه‌تیش له جزیره ده‌دۆزرێنه‌وه.
ئانکەرە و واشنتۆن بۆ چەند ڕۆژێکە لە مشتومڕێکی گەرموگوڕدان بە تایبەتیش پاش لێدوانەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا و کاردانەوەکانی لەسەر ڕاگەیاندنەکانی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
سەرۆکی تورکیا جەخت دەکاتەوە لەوەی دەبێت ئەمریکا پەیەدە بە ڕێکخراوێکی تێرۆریستی ناودێر بکات و هەرچی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاشە ئەوە ڕەت دەکاتەوە پەیەدە و یەپەگەش بە تێرۆریست ناودێر بکات.
ئەم مشتومڕەش دوابەدوای سەردانەکەی (برێت مەککۆرک) نێردراوی تایبەتی سەرۆک براک ئۆباما هات بۆ شاری کۆبانی و دیدارەکانی لەگەڵ کاربەدەستانی کورد لە کانتۆنی کۆبانی.
پێشتر سەرۆکی تورکیا داوای ئەوەی دەکرد ئەمریکا یەکێک لەم دوو بژارەیە هەڵبژێرێت وەک دەڵێت " تورکیا یان تێرۆریستان لە کۆبانی."
وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاش سورە لەسەر پشتیوانی کردنی جەنگاوەرانی کوردی سوریا لەو شەڕەی دژی تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی دەیکەن و ئەو داوایەی سەرۆکی تورکیاش بە هێند وەرناگرێت بۆ کۆتاییپێهێنانی پەیوەندیەکانی نێوان ئەمریکا و کورد لە سوریادا.
دەمڕاستی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وەک لە میدیاکاندا ئاماژەی پێکراوە خۆی لاداوە لەوەی ڕاستەوخۆ وەڵامی قسەکانی سەرۆکی تورکیا بداتەوە بەڵام تیشکی خستۆتە سەر گرنگی تورکیا وەک هاوپەیمانێکی سەرەکی لە شەڕی دژی دەوڵەتی ئیسلامی‌دا بەڵام ئەوەشی دووبارە کردۆتەوە کە هیچ گۆڕانکارییەک لە هەڵوێستی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا نەهاتۆتە ئاراوە سەبارەت بە جەنگاوەرانی کورد و بە هاوبەشی خۆی دەزانێت نەک بە تێرۆریست.
بۆ له‌م سه‌روه‌خته‌ی قه‌یرانه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له تورکیادا ده‌نگی تفه‌نگه‌کان له ده‌نگی ئاشتی بڵندترن؟
ئایا پاش ڕاگه‌یاندنه‌کانی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به دۆزی کورد له تورکیادا ده‌رفه‌تێک بۆ ئاشتی ماوه‌ته‌وه، یانیش هیوایه‌ک ده‌مێنێته‌وه بۆ ئاگربه‌ستێکی تر؟
ئایا ئه‌م ڕووداوانه‌ی تورکیا هه‌ر ته‌نها ده‌چنه خانه‌ی سیاسه‌ته‌کانی سه‌رۆکی تورکیاوه، یان سیاسه‌ت و ڕێبازی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانه؟
بۆچی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی جۆرێک له بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه به‌رامبه‌ر به‌م ڕووداوانه‌ی تورکیا؟
ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ی تورکیا به‌رامبه‌ر به کورد له تورکیادا چه‌ندێک کاریگه‌ری ده‌بێت به‌سه‌ر ڕه‌وشی کورد له ناوچه‌که‌دا؟
ئایا ئه‌م قه‌یرانانه‌ی له هه‌رێمی کوردستان هه‌ن هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان هه‌یه به‌و ڕه‌وشه‌ی کورد تیایدایه‌تی له تورکیادا؟
(نیاز حامید) نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر له به‌رنامه‌ی له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه: