لەوەتای قەیرانی سیاسی و ئابوری و دارایی هەرێمی کوردستانی عێراق دەستیپێکردووە، هێندی ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو پڕۆژە و بڕیار بۆ چاکسازی نەخراونەتە ڕوو.
بەڵام ئایا ئەم پڕۆژە و بڕیارانە کە خراونەتە ڕوو، ڕژدییەک لە هەوڵەکاندا نیشان دەدات بۆ چاکسازییەکانی پێویستن؟
مەسعود عەبدولخالق، نوسەر و لێکۆڵەر دەڵێت هەوڵەکان بۆ چاکسازی لە هەر کاتێکدا بێت هەر باشە بەڵام وەک دەڵێت لە ئێستادا بێهیواییەک هەیە لە هەرێمی کوردستان بەرامبەر ئەو بڕیار و پڕۆژانەی بۆ چاکسازی هەن لەو ڕوانگەیەوەی وەک ئاماژەی پێدەکات ئەم بڕیار و پڕۆژانە لە چوارچێوەی خواست و نەخشە و پلانێکی دامەزراوەییەوە سەرچاوەیان نەگرتوو بەڵکو وەک وەڵامێکە بۆ ناڕەزایی ڕای گشتی.
لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، بەڕێز عەبدولخالق باسیش لەوە دەکات کە ناڕەزاییەکان و بایکۆتکردنەکان بەردەوامن و خەڵکیش لەو بڕوایەدان ڕۆژ بە ڕۆژ دیاردەی گەندەڵی لە زیادبووندایە و گەندەڵکاران لە سەرو یاساوەن و دەڵێت زۆربەی خەڵک دەبینن ئەو پڕۆژە و بڕیارانە بۆ چاکسازی هیچ جۆرە کاریگەرییەکیان نییە بەسەر بوارە جیاجیاکانەوە و دەشڵێت هەرێمی کوردستان بەرگەی ئەو هەموو قەیرانانە ناگرێت و لە ئێستادا هەرێمی کوردستان لە داڕماندایە و جەختیش لەوە دەکات چارەسەر هەیە بۆ ئەم کێشانەی هەرێم ئەگەر بیانەوێت.
زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە: