Accessibility links

عەبدوڵا حیجاب: ئۆجەلان سمبوڵێکە بۆ نەتەوەی کورد و بە گرتنی, تورکیا بە ئارمانجی خۆێ نەگەیشت


 Abdulla Hijab عه‌بدوڵا حیجاب
Abdulla Hijab عه‌بدوڵا حیجاب

هەر لە دەمی دەستگیرکردنی رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان عەبدوڵا ئۆجەلان لە 15/2/1999 ساڵانە ئەم یادە بە خۆپێشاندان و بێزاری دەربرین یاد دەکرێتەوە، ئاخۆ ئەم یاد کردنەوانانە چ گرنگیەکیان هەیە.

PKK _ Ocelan - APO
PKK _ Ocelan - APO

عەبدوڵا حیجاب لێکۆڵەر و شارەزای رۆژهەڵاتی ناوەراست لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" زۆر گرنگە هەم دەوڵەتی تورکیا و هەم هاوپەیمان و پشتێوانی تورکیا کە لە پشتی ئەم پێلانگێڕیەدا راوەستابوون بزانن وەکو گەڵی کورد، (خودی لە نرخی خوە وە لە کەدا خوە دەر دکەڤە ) و گرتنی ئۆجەلان بەردەوام بوونی سیاسەتی تورکیا بوو لە بەرامبەر داخوازی نەتەوەی کورد بوو، ئۆجەلان سمبولێک بوو بۆ داخوازی نەتەوەی کورد، بۆ داخوازیە دیمۆکراتیەکانی گەلی کورد لە باکوری کوردستان، هەر لەبەر ئەوە دەرکەوتنی گەلی کورد لە بەرامبەر نرخ و بەهای ئۆجەلان زۆر گرنگە.

کاک عەبدوڵا هەر وەها دەڵێت هەر لەبەر ئەوە هەندێ جار دەبینین نەک هەر لە باکوری کوردستان بەڵکو لە هەموو بەشەکانی کوردستان و لە دەرەوەی وڵات دەرکەوتنێک لەو جۆرە هەیە، پشتێوانیەک کە ئۆجەلان وەکو سمبولێک دێتە ناسین.

کاک عەندوڵا دەشڵێت ئەمە ئەوە نیشان دەدات گەلی کورد لە هەر کوێ بێت هاوبەندیەکی نەتەوەیی و داخوازیەکی نەتەوەیی نیشان دەدات و هەر بۆیە تورک نەگەیشتە ئارمانجی خۆێ و پێی نەکرا بەر بە ئیرادەی نەتەوەی کورد و داخوازیە سیاسیەکانی بگرێت".

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:41 0:00

XS
SM
MD
LG