له به‌رنامه‌ی (له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا) دوو ته‌وه‌ر باس ده‌کرێن، یەکەمیان لە پاش پێنج ساڵ تێپەڕبوون بەسەر ڕووداوەکانی 17 شوباتدا جارەسەرەکان لە کوێدان. دووهەمیشیان ئایا مەبەستەکانی تورکیا لە هێرشکردنە سەر شوێنەکانی یەپەگە چین و ئاکامەکانیش چی دەبن.
ته‌وه‌ری یه‌کەم:
بەلای زۆرێک لە چاودێرانەوە ڕووداوەکانی 17 شوبات زەنگێکی گەورەی ڕوون و ئاشکرا بووە بە گوێی دەسەڵاتداران لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا بۆ هەنگاونان بەرەو باشترکردنی ڕەوشی سیاسی و ئابوری هەرێم و هەوڵدان بۆ بنەبڕکردنی گەندەڵی یان هەر هیچ نەبێت کەمکردنەوەی ڕێژەی گەندەڵییەکان.
17 شوبات ڕووداوگەلێکە لە هەموو قۆناغەکاندا پێویستی بە هەڵوەستە لەسەرکردنە لەو ڕوانگەیەوەی ئاڵۆزیەکان لە نێوان خەڵک و دەسەڵاتی سیاسی کوردی‌دا بوو و بە ئاشکرایی ئەم دەسەڵاتەی خستە ناو بۆتەی گومان و پرسیارگەلێکی زۆرەوە لەسەر شێوازەکانی فەرمانڕەوایەتی کردن.
لە ماوەی زیاتر لە 60 ڕۆژی خۆپیشاندان دەیان کوژراو و بریندار هەبوون، بەبێ ئەوەی تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت کەسێک دووچاری لێپێچینەوە و داگاییکردن بووبێت بەهۆی خوێنڕشتنی خەڵکەوە.
17 شوبات ئاماژەیە کە لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا کێشەی قوڵ و ئاڵۆز هەن و پێویستیان بە چارەسەرکردنی یەکلاکەرەوە هەیە نەک چارەسەری کاتی و کەڵەکە کردنی ئەم کێشانە و دواتر دەستەوسان بوون لەبەردەمیاندا.
له‌وه‌تای 17 ی شوباتی 2011 ه‌وه قه‌یرانه‌کان له هه‌رێمی کوردستان چاره‌سه‌ر نه‌کراون و به پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌روادێ و ئاڵۆز ده‌بن. ڕقی سیاسی دروست بووه، متمانه نه‌ماوه، به‌ڵام پرسیاره‌که له‌وه‌دایه چۆن ئه‌و ڕق و کینه سیاسییه له گیانی تۆڵه سه‌ندنه‌وه وه‌رده‌چه‌رخێت بۆ پرۆسه‌یه‌کی بونیاتنانی ئاینده؟
(سه‌ردار عه‌بدوڵا) نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی بۆ ئه‌م ته‌وه‌ره‌یان وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه.
ته‌وه‌ری دووه‌م:
تورکیا به‌رده‌وامه له تۆپبارانکردنی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه). ئێستاش یەکێک لە پرسیارە سەرەکییەکان ئەوەیە ئایا ئەم هەنگاوانەی تورکیا گرتونیەتە بەر ئاڕاستەکانی قەیرانی سوریا وەردەچەرخێنێت؟ بە مانایەکی تر لەگەڵ ئەگەرەکانی هەر وەرچەرخاندنێکدا ڕێکخراوە تێرۆریستییەکانی وەک دەوڵەتی ئیسلامی و بەرەی نوسرەی سەر بە ئەلقاعیدە چەندێک سودمەند دەبن؟
ڕۆژئاوا بە گشتی و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش بە تایبەتی ڕاستەوخۆ داوا لە تورکیا دەکەن ئەو هێرشانەی بۆسەر شوێنەکانی یەپەگە ڕابگرێت و هەروەها ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانیش هەمان داوای لە تورکیا کردووە بەڵام ئانکەرە تا کاتی ئەم بەرنامەیەش هەر سورە لەسەر هەڵوێستی خۆی.
ئایا تورکیا و عه‌ره‌بستانی سعودیه ده‌توانن له یه‌ک به‌ره‌دا کۆببنه‌وه و هێرشی زه‌مینی بکه‌نه سه‌ر سوریا؟
له ئه‌گه‌رێکی وه‌هاداڕوسیا و ئێران چ جۆره کاردانه‌وه‌یه‌کیان ده‌بێت؟
(په‌یڕه‌و ئه‌نوه‌ر سه‌عید) شاره‌زای کاروباری تورکیا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیاره‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه.