کمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات کە یاساکانی نێۆنەتەوەیی مافەکانی مرۆڤ کە بە مەبەستی پاراستنی مافەکان و شایستەیی ژیانی مرۆڤە تا دێت بۆ قازانج و بەرژەوەندی کورت خایەن لە لایەن دەوڵەتانەوە پێشێلی لێ دەکرێت.
کمسیۆنەری باڵا کە لە دەستپێکی 31 کۆبۆنەوەی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکاندا لە ژنییڤ دووا، ووتی هەڕەشەکانی تیرۆریسم و توندرەوی زیانی بە پرینسیپەکانی مافەکانی مرۆڤ دەگەینێ و دەخاتە مەترسیەوە.
لیزا شلاین لە ژنییڤەوە بۆ دەنگی ئەمەریکا ئەم راپۆرتەی ئامادە کردووە.