Accessibility links

کیارەش شاسواری: خەڵک گومانی هەیە کە دەسەڵات دەستی هەیە لە سۆکایەتی کردن بە یارسانەکان


Kiarash Shahsavari
Kiarash Shahsavari

سەرەرای ئەوەی لە دەستور وە یاخود ( قانون اسساسی) دەوڵەتی ئێراندا ئازادی ئاێین هاتووە و گوایە رێز لە ئاێینەکانی تر بگێردرێت، بەڵام هەمیشە گوێبیستی پێشلیکردنین لە ئاێینەکانی تردا کە ئیسلام نیین. پەیرەوانی ئاینی کوردی یارسان، لەم ساڵانەی دواییەدا چەندین جار لە لایەن کەسانێکەوە گوایە لە رژێمەوە نزدیکن سۆکایەتیان پێی کراوە، کە دوواترینیان لە رۆژی شەممە 27/2 لە شاری شائابادی کرماشان بوە. ئاخۆ ئەم جۆرە کارانە، کاری تاکە کەسانە کە ئەنجام دەدرێن وە یاخود ئاراستە کراوون؟

Yarsan
Yarsan

کیارەش شاسواری رۆژنامەوان و چالاکئ کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " لە رێگای ئەو هەواڵانەوە کە لە کرماشانەوە پێیمان گەیشتووە و چاوی لێ دەکەین، پاش هەڵبژاردنەکان کە خەڵکی یارسان لە شائاباد و گەهوارە و داڵاهۆ و ئەو ناوچانە پشتگیری بۆ کاندیدایەک بە ناوی جەلیلیان کرد کە پێیان باشتر بوە تاکو کاندیدەکانی تر و بژاردێکی باشتریان نەبوە لە نێوان بەد و بەددتر، بەڵام دەبینین دووای هەڵبژاردنەکان کەسێک بە ناوی فەلاحەت پیشە دێتە سەر کار، تێکەڵی لێ دەکەوێتە و مەردوم لە دەرەوەی جامەخانەی شائاباد کۆدەبنەوە، هەر لەوێدا چەن کەسێک بۆ سۆکایەتی کردن بە یارسانەکان، سمێلی ساختە درووستکراوو بۆ خۆیان دادەنێن ( بە درێژ هێشتنەوەی سمێل لە ناو یارسانەکاندا) ناسنامەیەکە، سمبوڵێکە بۆ ئەوان، بەڵام هەر رۆژی پاش ئەو رووداوە خەڵکی گەهوارە خۆپێشاندانێکیان دژ بەو کارە ئەنجام دا".

کاک کیارەش هەر وەها دەڵێت" زۆر کەسان باسی ئەوە دەکەن کە ئەم کەسانە لە فەلاحەت پیشە پشتگیریان کردووە و لەبەر رەکابەری لە هەڵبژاردنەکاندا ئەم کارەیان ئەنجام داوون، لە کاتێکدا فەلاحەت پیشە لە بەیاننامەیەکدا ووتویە ئەو زۆر رێزی هەیە بۆ خەڵکی یارستان وە ئەمانە کەسانێک نەبوونە پشتگیری لە ئەو بکەن".

کاک کیارەش دەشڵێت" بیرۆکەی هەموو خەڵک ئەمەیە کە دەسەڵات دەستی لەم کارانەدا هەیە بە هۆێ ئەوەی کە یارسان بێجگە لەوەی کە ئاێینێکی کۆنە، هەر وەها هەڵگری کەڵتوری کوردە، ناسنامەی کوردە، بە جۆرێک نە کورد لە یارسان جیا دەکرێتەوە وە نە یارسان لە کورد".

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:30 0:00

XS
SM
MD
LG