پاش کۆبونەوە ڕاگەێندراوەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان راگه‌یه‌نراوێكیان بڵاوکردەوە كه تێیدا هاتووه، لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا لەسەر چەندین بنەمای بنەڕەتی بۆ چارەسەر و بەرەوپیرەوە چوونی داخوازییەكانی گەلی كوردستان و پاراستنی ئەزموونی هەرێمی كوردستان كۆک بوون. سەرەڕای بوونی هەندێ جیاوازی لە بیروبۆچوون، جەخت لەسەر هاوپەیمانێتی و هەماهەنگیی نێوانیان و پارتەكانی تر كرایەوە و لەسەر ئەو بنەمایەش بڕیار درا كە بۆ وردكردنەوەی هەموو ئەو خاڵانەی باسیان لێوە كراوە بەرنامە و ڕێگەچارە دابنرێت و بە هاوكاریی هەموو لایەک و بە یەك هەڵوێستی هەنگاوی پراکتیکی بنرێت بۆ ئاسایی كردنەوەی بارودۆخەكە و بەكارخستنەوەی پارلەمان و پتەوكردنی كاروباری حكومەتی هەرێمی كوردستان. عه‌بدوڵا وه‌رتێ وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " حه‌قیقه‌ت خه‌ڵكی كوردستان به ته‌واوه‌تی له ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه و بێ ئه‌نجامبوونی كۆبوونه‌وه‌كان نیگه‌ران بوون بۆیه پێویسته هێزه سیاسییه‌كان به جدی بێنه سه‌ر خه‌ت و واز له موجاملات و واز له هه‌ندێ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی بهێنن".
لە كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتیدا باسی یادی 25 ساڵەی ڕاپەڕینی باشووری كوردستان دژی ڕژێمی بەعس و هه‌روه‌ها رێككەوتننامەی ئازاری 1975ـی نێوان شای ئێران و سەددام و هەروەها سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه به سه‌ر داعش كراوه.
پەیامنێرمان ئەحمەد زێباری لە هەولێر ئەم ڕاپۆرتەی ئامادە کردووە.