دەڵێن" سیاسەت باوک و داێکی نییە" و لە سیاسەتدا هەر تاک و لایەنێک بە دووای بەرژەوەندیەکانی خۆیاندان. لە کاتێکدا ئەو وڵاتانەی بە دوژمنی کورد دادەنرێن، واتە داگیرکەرانی، ئەگەر هەر ناکۆکیەکش لە نێوانیاندا هەبێت کە دێتە سەر کێشەی کورد هاودەنگ، هاووبیر و هاوو هەڵوێستن، بەڵام بە پێچەوانەوە، لایەنی کوردی کە دێتە سەر دوژمنانی، پەرتەوازە و هەر یەک بە لایەکدا دەکێشێ، ئەگەر لەگەڵیاندا هاوو سەنگەریش نەبن.
دکتۆر کامەران مەنتک مامۆستای زانستە رامیاریەکان لە زانکۆێ سەلاحەدین، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" لە راستیدا من پێیم وانییە سیاسەت باوک و داێکی نەبێت لەبەر ئەوەی چەمکێکی مەترسیدارە ئەگەر لەو روانگەوە تەماشای سیاسەت بکەین، بەڵام راستە سیاسەت بەرژەوەندیە، هەوڵدانی شکستنەکان بە سەرکەوتن، هەوڵدانە بۆ پارێزگاریکردن لە وڵات، لە نەتەوە.
دکتۆر کامەران هەر وەها دەڵێت " بەڵام ئەوەی ئێستاکە لە ناوچەکەدا دەگوزەرەی من پێیم وایە لە دوو ئاراستەدایە، ئەو دەوڵەتانەی کە کوردستانیان بەسەردا دابەشکراوە، ئەو دەوڵەتانە ئێستا دەزانن نەخشەی سیاسی ناوچەکە دەگۆرێ، کار لەسەر ئەوە دەکەن کە نەخشەکە بەو ئاراستەدا بگۆرێ کە بەرژەوەندیەکانی ئەوان نەکەوێتە مەرترسیەوە، بە پێچەوانەی ئەوەش، لە کوردستان ئێمە دەبینین هێزەکان پەرتەوازەن، ئامادەن ملی یەکتر بشکێنن لە پێناوی داگیرکەران وە دوو، ئەوە دوو رەهەندە، واتە رەهەندە هەرێمیەکە و رەهەندە ناوخۆییەکە هەرگیز بەراوورد ناکرێ".
دکتۆر کامەران دەشڵێت" دەوڵەتە داگێرکەرەکان، ئەوان دەوڵەتی دام و دەزگایین، ئەوان ئەزمونی دیپلۆماسیان هەیە، ئەزمونی شەری سیاسیان هەیە، ئەوەی ئێمە دام و دەزگایی نیین، هەی حیزب و کەس و بنەماڵەن، ئەو بنەماڵانە لە راستیدا هیچ بەرژەوەندیەکی نەتەوەیی ڕەچاو ناکەن، جگە لە دەسکەوتی بازرگانی شەخسی خۆیان، هیچ ئامانجێکی تریان نییە".