Accessibility links

نەسرین رەمەزانعلی: گرنگی یادکردنەوەی هەڵەبجە ئەوەیە چ تاوانێکی گەورە دژ بە مەردومانێکی بێگوناە ئەنجام دراوە


Nasrin RamazanAli
Nasrin RamazanAli

لە ساڵی 1988 رژیمی عێراقی سەدام حوسەین شاری هەڵەبجەی کیمیاباران کرد و لە دەرئەنجام هەزاران کەس گیانیان لە دەست و هەزارانی تریش تا ئەمرۆ بە دەم جۆرەها ئاڵۆزی تەندرووستی لە دەرئەنجامی کاریگەریەکانی ئەو کیمیابارانە دەناڵێنن.

خانم نەسرین رەمەزانعەلی یەکێک لە پێشمەرگە دیرینەکانی حیزبی کۆمۆنیستی کارگەری ئێران – کۆمەڵەیە کە لە نێوان ئەو دوو کەسانەدا بوون لە بەتالێۆنێکی 70 پێشمەرگەییدا کە لە کیمیابارانەکەدا گیانیان لە دەست دا رزگاریان بوو.

لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا بەسەرهاتی خۆێ دەگێڕێتەوە و دەڵێت " بەرەو ساڵی تازە دەچین، هەر ساڵ ئەم رۆژە بۆ من رۆژگەلێکی سەختە، سەخت بەو واتاییەی گەواهی تاوانێکی گەورە بووم کە لە کۆتاترین کاتدا چەندین هەزار کەس کۆمەڵ کوژ کران، کە لەو کاتەدا ئێمە گوردانێک ( بەتالیۆنێک) لە پێشمەرگەکانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران – سازمان کوردستانی کۆمەڵە لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە گەمارۆ دراێن و لەم گوردانە تەنیا دوو کەس رزگاریان بوو".

نەسرین خانم هەر وەها دەڵێت" من یەکێک لەو کەسانەدا بووم کە بە هاوکاری مەردومی سیروان و هەڵەبجە و لە هەمان کات دەبێ بڵێم شەوکەتی حاجی موشیر رزگارم بوو و توانیم لە میان ئەو شەرەدا دەرباز بم و بیرەوەریەکی زۆر تاڵم لەو رۆژانەدا هەیە".

نەسرین خانم دەشڵێت" گرنگی یادکردنەوەی ئەم رۆژە ئەوەیە چ تاوانێکی گەورە ئەنجام دراوە و چۆن مەردومی بێگوناە بوونە قوربانی رژێمێکی تاوانبار و دیکتاتۆر و چۆن وڵاتانی رۆژئاوا ئەو چەکانەیان بۆ عێراق و ئێران دابین کرد".

please wait

No media source currently available

0:00 0:17:04 0:00

XS
SM
MD
LG