دەشتی کەڵهوری دەنگ و نەوایەک لە گەرمەسیرەوە
مرۆڤ هەندێ جار کارێک ئەنجام دەدات وەکو ئەوەیە شنەبایەک دێت و بە ئاسانی دەێبات و شوێنەوارێک لێ نامینێت، بەڵام هەندێکیش کارەکانیان بە جۆرێک خەمڵاوە ریشەی دا دەکوتێ و هیچ باو هۆزێک کاری لێ ناکات و بۆ نەوەکانی ئایندە وەکو وانە دەمێننەوە و دەبنە بەشێک لە موزیکی ئەمباری موزیکخانەکان.
جا کەسێک وەکو دەشتی کەڵهوری کە هەر لە مناڵیەوە گوێ بە هۆرە ڕاهاتبیت و عەلی مەردان وەکو مامۆستا و رێ پێشاندەری خۆێ دابنێ و بە ووردی بنوارێتە کارەکانی و پێش بڵاوکردنەوەیان لە وێژەنگیان بدات، بێگومان هاتوە بۆ ئەوەی دەواری موزیکی دا بکوتێ.
کە بۆ یەکمین جار گوێم لە دەنگە خۆشە گەرمە گەرمەسیریەکەی دەشتی کەڵهوری بوو یەکسەر منی بردەوە یادی ڕۆژانی دێرینی رادیۆ کرماشان.
کەڵهوری هونەرمەندێکی لاوە بەو دید ڕوانینە وە بەو دەنگ وساز و نەوایە ئایندەیەکی گەش و پرشنگداری لە پێشدایە.
با پێکەوە گوێ لەم وتو وێژە بگیرین تا بزانین دەشتی کەڵهوری چی لە خورجینە موزیکیەکی دایە