هاتنی ڕوسیا به‌هێزێکی گه‌وره‌وه بۆ سوریا بوه هۆکاری گۆڕانکاری له‌ته‌رازوی هێز له‌ناوچه‌که‌دا، به‌ڵام ئیستا کتووپڕ بڕیاری کشانه‌وه‌ی به‌شی زۆری هێزه‌کانی له‌سوریا داوه.
هۆکاری ئه‌م بڕیاره‌ی ڕوسیا چیه، ئایا ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا ڕووده‌دات ڕوسیا کاری خۆی ئه‌نجامدا و مه‌ترسی له‌سه‌ر ڕژێمی ئه‌سه‌د نه‌ماوه.
ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌ێنێت وڵاتانی وه‌ک تورکیا و سعودیه که به‌ئاشکرا بشتیوانیان بۆ ڕووخانی ڕژێمی ئه‌سه‌د ڕاگه‌یاندوه، ده‌ستیان له‌م خواسته هه‌ڵگرتوه و ڕوسیاش له‌مه دڵنیابووبێت بۆیه بڕیاری کشانه‌وه‌ی داوه.
له‌گفتووگۆیه‌کدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریکا عه‌دنان کۆچه‌ر خۆێندکاری دکتۆرا له‌بواری ئاسایش و هه‌واڵگه‌ری له‌بریتانیا ده‌ڵێت "ڕووسیا ئه‌وه دووهه‌م جاره به‌هه‌نگاوی سه‌رسووڕهێنه‌ری گه‌وره دێته گۆڕه‌پانی ململانێ نێوده‌وڵه‌تیه‌کانه‌وه، یه‌که‌م هه‌نگاوی لهیوکرهین بوو، دورگه‌ی کریمای داگیرکرد و خستیه سه‌ر ڕوسیا و دواتر ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆکرانیا داگیرکرد و دانوستاندنی له‌سه‌ر کرد، له‌سوریاش هه‌مان کاری دوباره کردوه".
هه‌روه‌ها به‌رێز کۆچه‌ر له‌وباوه‌ڕه‌دایه "ئه‌مریکا و ڕوسیا گه‌یشتوونه‌ته ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینی نوێ و دوای تێپه‌ڕبوونی 100 ساڵ پێداچوونه‌وه به‌ڕێکه‌وتنی سایکس-بیکۆدا بکه‌ن و هه‌ردولا به‌وه ڕازیبن سوریا به‌ره‌و فیدراڵی بروات و هه‌رێمی کوردی و دورزی و عه‌له‌وی دروست بێت".
ووریا کاڵی ئه‌م گفتووگۆیه‌ی سازداوه، زانیاری زیاتر له‌ده‌قی ووتوێژه‌که‌دایه.