روسیا لە هەفتەی رابوردوودا کێشانەوەی هێزەکانی لە سوریا راگەیاند، چی بوو کە وا مۆسکۆ وە یاخود پوتن ئەم بریارە کوت و پڕەی وەرگرت لە کاتێکدا شەڕ دژ بە داعش هێشتا لە گرمەی دایە؟
شەماڵ بەشیری لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەلێت " من لەو بروایەدا نێیم کێشانەوەی هێزەکانی روسیا لە سوریا بریارێکی کوت و پڕ بێ، لەبەر ئەوەی کە چوونە ناو سوریا بریارێکی ستراتیژی و گرنگ بوو، چوونە دەروەش لە سوریا لە هەمان چوارچێوە هاتوەتە ئاراوە، هەر بۆیە کشانەوەی ئەم هێزانە هەنگاوێکە لە دەرئەنجامی ئەم رێکەوتنانەی کە لە نێوان روسیا و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هاتوەتە ئاراوە".
کاک شەماڵ هەر وەها دەلێت" من لەو بروایەدا نییم کە هێز بە تەواوەتی لەوێ لا دەچێت، هەر وەکو هەندێک لە راگەیاندنەکان ئاماژەێ پێی دەکەن بەشێک لە هێزەکانی روسیا لە لازقیە و هەندێ شوێنی تر دەمێننەوە، وە ئەو کشانەوەش تەنها ئەو هێزە بەرفراوانەیە کە لە ماوەی سێ چوار مانگی رابوردوودا رەوانەی سوریا کران".
کاک شەماڵ دەشڵێت " من پێیم وا نییە ئەم لێدوانانەی دژایەتی کردنی فیدرالیزمەکە زۆر لێدوانی جدی بن, زۆرتر کاردانەوەی سیاسیە بۆ هێورکردنەوە و ئاساییکردنی بارودۆخەکە و ئەم فیدرلیزمەی کە ئێستاکە راگەیندراوە لە لایەن زۆربەی هێزەکانی بەشدار بوو لەم قەیرانە بە تاێبەتی ئەمەریکا و روسیادا OK کراوە ".