رۆژئاوا لە هەفتەی رابوردوو بۆ ناوچەکانی باکوری سوریا سیستمی فیدراڵی راگەیاند و کاردانەوەی جۆرا و جۆری لێکەوتەوە.
رەفیق غەفور ئەندامی کۆنسەی بەرێوەبەرایەتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " هەڵوێستی کۆنگرە لەو بارەیەوە، هەر بەشێکی کوردستان چ سیستمێکی بەرێوەبەری هەڵدەبژێری ئێمە پیرۆزبایی لێ دەکەین بە مەرجێک لە چوارچێوەی بەرژەوەندیە نەتەوەییەکاندا بێت".
کاک رەفیق هەر وەها دەڵێت" ئەو هێزانەی 100 ساڵ لەمەو پێش لە رێگای پەیمانی سایکس – بیکۆتەوە لە دابەشکردنی ناوچەکەدا بەشدار بوون، هەمان ئەو هێزانەن کە ئێستاکە رۆڵیان هەیە، وە بێگومان لە هەلومەرجێکی وەک ئێستای جیهانیدا ناکرێ بوونی ئەوان و توانای ئەوان لە ناوچەکەدا لەبەر چاوو نگیردرێت، بەڵام لە هەموو گرنگتر ئامادە بوونی خودی خەڵکەکە و رازی بوون و رێکەوتنیانە لەسەر سیستمێکی لەو جۆرەدا و پێشاندانی ئەو ئیرادە بە هێزە جیهانیەکانیش کە بەڵی خەڵکی ئەو ناوچە، هێزەکانی ئەو ناوچە ئەم جۆرە سیستمە خۆبەرێوەبەریەتیان ئەوەی، بێگومان راوێژ بە ئەمەریکا و روسیاش کراوە".
کاک رەفیق دەشڵێت " هەر ئێستا راگەیاندنی ئەو فیدرالیزمە سەرجەمی ئەو رۆژەڤەی گۆری کە ئەوان لە ژنێیڤ دایان نابوو، وە کورد بە راگەیاندنی ئەو فیدرالیزمە هەڵویستی خۆێ ساغ کردەوە لەبەرامبەر ئەو کۆبۆنەوانە کە نیازن لە ژنێیڤ ئەنجامی بدەن و لێکترازانیان وەکو میدیاکان باسی دەکەن".