Accessibility links

ژمارەیەکی زۆر لە عەرەبەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن


ڕۆژی شه‌ممه‌ پاش شه‌ڕو پێکدادانێکی قورس له‌ نێوان سوپای عێراقی و چه‌كدارانی داعش له‌ گوندی مه‌هانه‌ و نه‌سیر نزیكه‌ی دوو هه‌زار هاووڵاتی عه‌ره‌بی ئه‌م گوندانه‌ له‌ ده‌ست چه‌كدارانی داعش هه‌ڵهاتوون و خویان گه‌یاندۆتە ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی پێشمەرگە و له‌ بنكه‌ی وه‌رزش و لاوانی قه‌زای مه‌خمور نیشته‌جێ كراون.

چە‌ند كه‌سێكی هه‌ڵهاتووی ژێر دەسەڵاتی داعش به‌ چاوی پر فرمێسک و گریانه‌وه‌ بە دەنگی ئەمەریکایان ڕاگەیاند کەوسوکاریان هێشتا لە ژێر دەستی داعش ماون هەنێکیان لە کاتی هەڵاتن کوژراون و بریدنار بوون.

ڕزگار محه‌مه‌د قایمقامی قه‌زای مه‌خمور بە ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای ڕایگه‌یاند به‌رده‌وام ده‌بن له‌ پێشكەش كردنی هاوكاری و خزمه‌تگوزاری بۆ ئه‌م هاووڵاتیانه‌ی كه‌ خویان گه‌یاندۆته‌ ژێر ده‌سەڵاتی ئەوان و ده‌زگاكانی تری خێرخوازیش به‌رده‌وام خزمه‌تیان ده‌كه‌ن له‌ خواردن و پێداویستیه‌كانی تر.

ژماره‌ی هاووڵاتیانی عه‌ره‌ب به‌رده‌وام له‌ زیادبووندایه‌ به‌هۆی ئه‌و شه‌ر و پێكدادانه‌ی نێوان سوپای عێراق و چه‌كدارانی داعش.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:52 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG