ساڵانێکە هاووڵاتیانێکی زۆر هەرێمی کوردستان بە جێ دێڵن بەرەو وڵاتانی ئەوروپایی و دیارە تورکیاش رێگای سەرەکیە بۆ خۆ گەیاندن بە ئەوروپا. ئایا چوونە دەرەوە کارێکی ئاسانە، هۆێ ئەو کۆچ و چوونە دەروە تا چەند بە بارودۆخی ئابوری وە یاخود ئازادیەکانەوە گرێ دراوە، ئایا ئەوە دەهێنێ مرۆڤ لەبەر ئەم بارودۆخە بەرەو سەرنوشتێکی نادیار سەر هەڵبگرێت؟
دکتۆر هاشم زیباری مامۆستای ئابوری لە زانکۆێ نەورۆز لە دهۆک لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" بارودۆخەکە بەم جۆرە نەبوو لەبەر ئەوەی جۆرە ئارامیەکی سیاسی لە ناوچەکەدا بەدی هاتبوو وە هەر وەها هەوڵی ناوخۆیی و نێۆنەتەوەییش بۆ پشتێوانی لە عێراقی نوێ بەردەوام بوو، بەڵام دووای شەری داعش و پەیدا بوونی داعش لە عێراق و تەشەنە سەندنی شەری تیرەیی لە عێراقدا وە هەروەها تلبوونەوەی ئەو شەرە بۆ سەر گەلی کورد، بوە هۆکاری ئەوەی نەک تەنیا خەڵکی هەرێمی کوردستان بەڵکو خەڵکی عێراق و سوریاش وەکو شەپولێکی گەورە روو لە ئەوروپا کەن".
دکتۆر هاشم هەر وەها دەڵێت" هەر لە قوناغی دووای سەددام حوسەین، لە ساڵی 2003 وە تاکو ئێستا لەم عێراقە و لە هەرێمی کوردستان دیمۆکراسیەت جێگیر نەبووە و بگرە بەشداری نەکردنی هاووڵاتیان لە درووستکرنی بریارە سیاسیەکاندا کە کاری کردە سەر سست و خاوکردنی هەنگاوەکان و هەر وەها پشت نەبەستن بە پێوەرە نێۆنەتەوەییەکان کە لە دەرئەنجام ئازادیەکانی سیاسی سنووردار کران و زۆرتربونەوەی فیشار لەسەر هاووڵاتیان، هەموو ئەمانە بەشێک لەو هۆکارانەن کە خەڵک بیر لە کۆچبەری بکات".
دکتۆر هاشم دەشڵێت " سیاسیەکانی کورد وعێراق لەو ئەزموون و تاقیکردنە سەرنەکەوتووانەی جیهان لە بارەی سامانە سروشتیەکان و هەموو ئەو بوارانەی کەخزمەت بە خەڵک بکات و بەریوەبردی دەسەڵات پەند و عیبرەت وەرناگرن، وە خەڵک گەیشتووەتە ئەو باوەرە کە سیاسیەکانی ئێمە و سیاسەتی نێۆنەتەوەیی جێگای ئومێد نیین بۆ ئەوەی ئارامی و سەقامگیری لەم ووڵاتەدا جێگیر بێت".