هەرێمی کوردستان وەک ئەوەی پێی دەووترا عێراقی تر و نموونەیەک بۆ پێشکەوتن لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا و گوایە ببێتە دوبیەکی تر، بە گەواهی پسپۆرانی ناووخۆ و دەرەوە، نەک هەر نەبوە عێراقی تر بەڵکو لە عێراق، عێراقی تر مایەوە وە بوە نموونەیەک لە سیستمێکی شکەست خواردوو و گەندەڵ و نەگەیشتە چارەکێکی دوبەیش و بگرە هاووڵاتیانی بە دەم جۆرەها گرفتەوە دەناڵێنن. ئا لەم هەلومەرجەدا کەسایەتیەک وەکو نەوشیروان مستەفا، کەسێک کە خاوەن ئەزموون، سەرکردە، نووسەر، بیرمەند و قسەی سەنگ و قورسایی خۆێ هەیە لە گۆڕەپانەکەدا لەبەرامبەر ئەو هەموەی کە لە هەرێمەکەدا دەگوزەرێ گوایە بێدەنگە. ئاخۆ چییە هۆێ ئەو بێدەنگیە؟
رۆژنامەوان لەتیف فاتح فەرەج لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" من بروا ناکەم ئەو بێدەنگ بۆبێت. لە رابوردوودا قسەی خۆێ کردووە، بە نووسینەکانی، بە هەڵوێستەکانی وە لە ماوەی رابوردووشدا هەموو هەنگاوێکی نا بۆ ئەوەی بارودۆخی هەرێمی کوردستان بەم رۆژەی ئێستا نەگا، کاک نەوشیروان لە هەموو روێیکەوە ئەوەی لە تواناێدا بوە کردوویەتی، بەڵام هەست ئەکەین (جدوای) نییە".
کاک لەتیف هەر وەها سەبارەت بەوەی کاک نەوشیروان هیچ لێدوانێکی نەبوە، لەسەر پەردەی تەلفزیونەکاندا دەرنەکەوتووە دەڵێت" بەڵێ راستە، زۆر راستە، ئەمە گلەیی خەڵکیشە، گلەیی بزوتنەوەکە خۆێشیەتی، گلەی خەڵکانی رۆشنبیر و رۆژنامەوانان و ئەوانەی لە دەروەی بزوتنەوە سیاسیەکاندان بەڵام قسەیان هەیە. چاودێرن".
کاک لەتیف دەشڵێت " کاک نەوشیروان کاتێک قسە دەکات کە قسەکەی جێگیر بێت".