Accessibility links

ژیان له‌ فه‌رهه‌نگدا: شادمان موحەمەد


شادمان موحەمەد
شادمان موحەمەد

ڕاسته‌ هه‌ر یه‌که‌ به‌ ئه‌ندازه‌ی خۆی چێژ له‌م یان له‌و گۆرانییه‌ وه‌رده‌گرێت به‌ڵام مه‌رج نییه‌ ئه‌و کلیپانه‌ی بۆ ئه‌و گۆرانیانه‌ ئاماده‌ ده‌کرێن جێی سه‌رنج بن.

هه‌ندێک ڕایان وایه‌ به‌شێکی به‌رچاوی کلیپه‌کان زیانێکی ته‌واویان له‌ گۆرانییه‌کان‌ داوه‌. ڕایه‌کی تریش هه‌یه‌ ده‌ڵێت کلیپه‌که‌ هێنده‌ سه‌رنج ڕاکێشه‌ که‌موکوڕییه‌کانی گۆرانیه‌که‌ی شاردۆته‌وه‌ و بینه‌رێکی زۆری بۆ گۆرانییه‌که‌ ڕاکێشاوه‌.

به‌پێی ڕای زۆرێک له‌ هونه‌رمه‌ندان که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فزیۆن پاشاگه‌ردانییه‌کی زۆریان هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌ به‌تایبه‌تی له‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ کلیپانه‌ی که‌ تایبه‌تمه‌ندێتیه‌ هونه‌رییه‌کانی تیادا نابینرێنه‌وه‌ و هۆاکره‌که‌شی ده‌گه‌ڕیندنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی لیژنه‌یه‌کی پسپۆڕ بوونی نییه‌ بۆ پێداچوونه‌وه‌ و بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌و کلیپانه‌ که‌ زۆر جار ناوی هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ ده‌بێته‌ پاسپۆرتی بڵاوکردنه‌وه‌ی کلیپه‌که‌.

(شادمان موحەمەد) هونه‌رمه‌ند پاش ئه‌وه‌ی به‌شی عه‌ره‌بی له‌ زانکۆی سلێمانی ته‌واو ده‌کات، بڕیار ده‌دات بڕوانامه‌که‌ی وه‌رنه‌گرێت و 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ڕوات به‌ره‌و کاره‌ هونه‌رییه‌کانی.

زۆر جار ڕێکه‌وته‌کان گرنگتر ده‌بن له‌و به‌رنامه‌ و پلانانه‌ی بۆ هه‌ر کارێک دانرابن.هونه‌رمه‌ند (شادمان موحەمەد) به‌ نمونه‌.

به‌کالۆریۆسی زمانی عه‌ره‌بی هه‌یه‌، بڕوانامه‌که‌ی ناوێت که‌ ده‌ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر وه‌ریگرتووه‌‌، ناخوازێت ببێته‌ مامۆستای زمانی عه‌ره‌بی و ساڵێک بێکارده‌بێت، ئه‌وجا به‌ ڕێکه‌وت له‌ کۆمپانیای (سولی فیلم) کار ده‌کات و له‌وێوه‌ ژیانه‌ هونه‌رییه‌که‌ی تا ئێستاش درێژه‌ پێده‌دات.

(شادمان موحەمەد) ده‌رهێنه‌ری کلیپ و فیلمه‌ دۆکیۆمێنتارییه‌کان پاش 10 ساڵ له‌ کاری هونه‌ری به‌ کوێ گه‌یشتووه‌؟
(جه‌میل ڕۆسته‌می) ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایی چ جۆره‌ کاریگه‌رییه‌کی هه‌بووه‌ له‌ ئه‌زموونی هونه‌ریی (شادمان ساڵح) دا؟

ئایا کورته‌ فیلمه‌ دۆکیۆمێنتارییه‌کان ده‌چنه‌ خانه‌ی نوسینه‌وه‌ی مێژوویه‌کی متمانه‌ پێکراوه‌وه‌؟

(شادمان موحەمەد) کاریش له‌ کلیپی گۆرانییه‌کانیشدا ده‌کات و تا ئێستا ژماره‌یه‌ک ئه‌زموون و به‌رهه‌می جوانی هه‌ن.

ئایا چ شتێک ده‌بێته‌ مایه‌ی بڕیاردان تا کلیپێک بۆ گۆرانییه‌ک بکرێت؟

بۆچی پێویسته‌ گۆرانی کلیپی بۆ بکرێت؟

ئایا کلیپه‌کان ده‌بنه‌ مایه‌ی سه‌رکه‌وتنی گۆرانییه‌ک لای بینه‌ران؟

به‌رهه‌م هێنانی ئه‌م کلیپانه‌ به‌بێ سه‌ختی نابن، گرفته‌کان چین؟

کێ بڕیارده‌ره‌ له‌سه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و کلیپانه‌؟

پێوانه‌کان چین بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی کلیپه‌کان؟

(شادمان موحەمەد) هونه‌رمه‌ند له‌ به‌رنامه‌ی (ژیان له‌ فه‌رهه‌نگدا) وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه:

please wait

No media source currently available

0:00 0:23:00 0:00

XS
SM
MD
LG