Accessibility links

تارا حوسەین: لە دەستگیرکردنی بەریڤان دا نە دەبوایە پرسە مرۆییەکان تێکەڵاوی سیاسیەکان بکرانایە


Tara Hussain
Tara Hussain

بە پێی ئەو راگەیندراوەی کە لە لایەن کۆمەڵێک لە چالاکوانانی ژنانەوە لە هەرێمی کوردستان بڵاوە بوەتەوە شەمەزاری رفاندن و دەستگیرکردنی " بیرڤان زین" دەکەن لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە. هێشتا هۆێ " رفاندن و دەستگیرکردنەکەی" روون نییە.

Berivan Zin
Berivan Zin

تارا حوسەین جێگری هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی لە هەرێمی کوردستان و چالاکی بوارەکانی ژنان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا سەبارەت بەو چالاکیەی کە ئەمرۆ لە پایتەختی هەرێمی کوردستاندا بۆ شەرمەزارکردنی دەستگیر کردنەکەی بیریڤان بە نیاز بوون دەڵێت" ئێمە وەک چالاکوانانی ژن ئەو دەستپێشخەریەمان کردبوو بەڵام چالاکوانانی سڤیل بە ژن و پیاوەوە لەو چالاکیەدا بەشدار بوون و تا ئێستا هیچ لێدوانێک لە لایەن دەزگاکانی ئاسایشەوە سەبارەت بە هوێ دەستگیرکردنەکەی رانەگەیندراوە وە یاخود لە کوێ دەست بەسەر کراوە".

تارا خانم هەر وەها دەڵێت" بە داخەوە رێگریەکی زۆر لە ئێمە کراوە، تەواوی ئەو رێگا و دەرگایانەی کە دەچونە شوێنی چالاکیەکەی ئێمە بە پۆلیس و هێزەکانی ئاسایشی هەولێرەوە گیرابوون و هەموو شەقامەکانی ئەو دەوروبەرە میلیتاریزە کرابوون و رێگایان نەدا ئێمە بچینە ئەو جێگایە و لێدوانی خۆمان بەو شێوەی کە ئەمانەوێ پێشکەش بکەین".

تارا خانم دەشڵێت" بیریڤان ئەمە شەشمین جاریەتی کە هاتوەتە رۆژئاوای کوردستان، جارەکانی تر هیچ کێشەیەکی نەبوە، بەڵام ئەمجارەیان لەبەر ئەوەی کە بە شەنگاڵ دا گوزەری کردووە، پێمان وایە ئەوە هۆکار بۆبێت بەو شێوەیە بێ سەر و شوێن کراوە. تارا دەڵێت نە دەبوو هیچ لایەنێکی سیاسی پرسە مرۆییەکان و پرسە جڤاکیەکان تیکەڵاوی پرسە سیاسیەکان بکات، تێکەڵاوی ململانی سیاسی بکات چونکە ئەمە راستەۆخۆ پەیوەندی بە ژیانی هەموو کۆمەڵگاوە هەیە بە هەموو رەنگ ئایدیە جیاوازکانیەوە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:50 0:00

XS
SM
MD
LG