له به‌رنامه‌ی له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا دوو ته‌وه‌ر باسده‌کرێن
ته‌وه‌ری یه‌که‌م: کورد و به‌غدا.
دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌بێ ئاماده‌بوونی کورد حکومه‌تی عێراق پێکهێنرا، ئه‌وکات وێڕای کێشه‌کانی تریش سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد نه‌یتوانی هیچ بڕیارێک بدات به مانه‌وه یان کشانه‌وه له به‌غدا.
ئایا سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد له ئێستادا توانای ئه‌و بڕیاره‌ی هه‌یه؟
ئایا کورد به‌م شپرزه‌یی و په‌ڕته‌وازه‌یی ناو ماڵی خۆیه‌وه ده‌توانێت چی بکات؟
حەیدەر عەبادی، کۆمەڵێک قەیرانی گەورە و بچوکیی بە میرات بۆ مایەوە و لەگەڵ دەستبەکاربوونیشی وەک سەرەک وەزیر ڕووبەڕووی ژمارەیەکی زۆری کێشەو گرفت بووەوە لە ناو ماڵی شیعەدا هەرچەندە خۆیشی خۆی بە شیعەیەکی عەیارە 24 دادەنا. ئەم فشارانەی ناو ماڵی شیعە عەبادی ناچارکرد دەست بکات بە بانگەشەی چاکسازی و گۆڕانکاری. ئەم جۆرە بانگەشانە ژمارەیەک ڕەهەند لە خۆ دەگرن لەوانە سەرلەنوێ پێناسەکردنەوەی بەشداری و هاوبەشی لە بەڕێوەبردنی وڵاتەکەدا. بێگومانیش ئەم هەنگاوە دەکرێت وەک بەشێک لە گۆڕانکاری لە میکانیزمەکانی کارکردن‌دا لە عێراق سەیربکرێت.
کاتێک سەرەک وەزیری عێراق ناوی کابینە نوێ "تەکنۆکرات"ەکەی ڕاگەیاند شپرزەییەک لە ناو ماڵە جیاوازەکانی عێراقدا هاتە ئاراوە و بە تایبەتیش لە ناو ماڵی کورددا.
هەڵوێستەکانی لایەنە سیاسییە کوردیەکان و نوێنەرانی کوردیش لە بەغدا بە شێوەیەک بوو کە گومانی بە دوای خۆیدا هێنا لەوەی کورد پشتیوانی لە چاکسازی ناکات.
هەڵوێستی عەبادی و کاردانەوەی کوردیش لە دەمێکدایە کە کورد بە بۆنە و بەبێ بۆنە باس لە ئەگەرەکانی جیابوونەوە لە عێراق دەکات و لە ناو شەقامی کوردی‌دا دۆسێی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆ گەرموگوڕ دەکرێت، بەڵام سەرچاوەکانی هەواڵ لە هەرێمەوە ڕایدەگەیەنن سبەی هەینی شاندێکی هەرێمی کوردستانی عێراق بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی کابینەی حکومەتی هەرێم و یاوەرێتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەردانی بەغدا دەکەن بۆ وتووێژکردن لەگەڵ گەورە کاربەدەستانی بەغدا سەبارەت بە وەک دەگوترێت چۆنییەتی بەشداری کورد لەم حکومەتەی تری عەبادیدا.
ئایا پێویستە کورد لە بەغدا بمێنێتەوە؟
بەغدا چی بۆ کورد پێیە؟ ئەی کورد چی بۆ بەغدا هەیە؟
(دکتۆر موحه‌مه‌د جه‌لال مه‌جید) پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه.
ته‌وه‌ری دووه‌م: ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
هه‌روادێ و ناکۆکییه‌کانی به‌غدا و هه‌ولێر قوڵتر ده‌بنه‌وه، وه‌ک چاو‌دێر ده‌ڵێن له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌کیان نییه.
ڕێکخراوی تێرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌غدا و هه‌ولێریش به دوژمن داده‌نێت بە بڕوای زۆرێک لە شیکەرەوە ده‌توانێت ئه‌م ناکۆکیانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌کاربێنێت؟
ئایا به‌غدا و هه‌ولێر به‌بێ هاوکاریکردنی یه‌کتر ده‌توانن به‌ره‌نگاری ئه‌و دوژمنه سهرسهختهیان ببنه‌وه؟
ناکۆکیە سیاسییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر لە دەمێکدایە کە هەردوو لا لە شەڕێکی قورسدان دژی ئەم ڕێکخراوە تێرۆریستیە.
پێشتر یەکێک لە کێشەکان کاریگەری نەرێنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر بووە لەسەر تەنانەت دابەشکردنی چەک و کۆمەکە لەشکرییەکان بۆ ئەو هێزانەی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی دەکەن لە عێراقدا.هەولێر زوو زوو دەیگووت بەغدا کەمتەرخەمی دەنوێنێت لە گەیاندنی ئەو کۆمەکە لەشکریانە بۆ هەرێم و بەردەوام وەڵامی بەغداش نکوڵیکردن بووە.
بە گشتیش کۆمەڵگای نێونەتەوەیی جەخت دەکاتەوە لەوەی هەر کۆمەکێکی لەشکری بۆ شەر و بەرەنگاربوونەوەی دەوڵەتی ئیسلامی لە ڕێی حکومەتی نێوەندی عێراقەوە دەبێت، هەرچەندە جار جارە داواش هەن کە ڕاستەوخۆ چەک و کۆمەکی تری لەشکری بگەیەندرێتە دەست هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
ئایا بەغدا دەتوانێت ئەم شەڕەی دژی تێرۆریزم وەک فشارێک بەرامبەر بە هەرێم بەکاربێنێت؟
ئایا بەشداری هێزی پێشمەرگە لە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی شاری موسڵدا دەبێتە کارتێکی فشار بەسەر بەغداوە؟
(بورهان ڕه‌ئوف) نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه.
تەواوی بەرنامەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا: