سەرباری گرفتە ئابوری و سیاسی و حوکمڕانییەکانی عێراق، بەڵام فشار و ناڕەزاییە شارستانی و تایفی و ئاینزاییەکان پێکڕا بە پێی ڕاوبۆچوونی شارەزایان بونەتە هۆی بەرپاکردنی هەڵمەتێکی بەرفراوانتر بۆ بیرکردنەوە و پراکتیزەکردنی ریفۆرم و چاکسازیی ریشەیی لەو سیستمەی کە چەندین دەلاقەی گەندەڵی و نابەرپرسیارێتی و لێکترازانی گەورەی دروستکردووە.
بۆ ئەو مەبەستە ئاسۆ جەبار لە دەنگی ئەمریکاوە وتووێژێکی لەگەڵ پەرلەمانتاری کورد لەعێراق بەڕێز دکتۆر بەختیار شاوەیس سازداوە...
د.بەختیار شاوەیس "بەداخەوە کە چاکسازییەکی کرداری لەعێراقدا نابینرێت، لەبەرئەوەی بەرژەوەندی سیاسی هەیە، هەروەها گێرمەوکێشەی خیلافاتی دەستوری هەیە و دەستێوەردانی ناوچەیی هەیە و دەستێوەردان لەناو پڕۆسەکەدا هەیە".
هەروەها لەبارەی فشارەکانەوە دەڵێت "لەڕاستیدا کۆمەڵێک فشار هەبوون کە وایکرد لەم کاتەدا...لەپێش هەمویانەوە دابەزینی نرخی نەوت و دروستکردنی ئەزمەیەکی گەورەی ئابوری بەشێوەیەکی کتوپڕ کە سیاسییەکانی خەبەر کردەوە، بەداخەوە کە پارەیەکی زۆر زەوەندە لە عێراقدا هەبوو بەهۆی فرۆشتنی نەوتەوە رۆژانە و مانگانە بایی دەیان ملیۆن و ملیار پارە هاتۆتە ناو خەزێنەی دەوڵەتی عێراقی و بای ئەوەندە فرۆشراوە، بەڵام دواجار زوربەی ئەم پارانە یان ئەوەیە بەشێوەیەکی دوور لەعەدالەت و پیشەیی سەرفکراوە یان لەپڕۆژەی پڕ لەگەندەڵیدا کە زۆرێک لەو پڕۆژانە حیبری سەر کاغەز بوون؛ واتە وەهمیبوون".
فەرموون لەگەڵ تەواوی وتوێژەکە......