له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که ته‌مه‌نی شانۆ له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا له سه‌د ساڵ تێپه‌ڕ ناکات به‌ڵام ئه‌مه نه‌بۆته مایه‌ی ئه‌وه‌ی که کورد نه‌یتوانیبێت هه‌نگاوی بابه‌تیانه له‌م بواره‌دا نه‌نێت.
له زۆر ڕه‌هه‌نده‌وه ده‌کرێت بگوترێت هونه‌ری شانۆ ئاماده‌یی هه‌بووه له ژیانی کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا، بۆ نمونه کاتێک حیکایه‌تخوانه‌کان ڕۆ ده‌چوونه ناو گێڕانه‌وه‌ی چیرۆک و سهرگوروشتهکان و به‌پێی ڕووداوی چیرۆکه‌کانیان، جوڵه‌ی جه‌سته‌یان ده‌بینرا و هه‌روه‌هاش بیستنی شێوازی به‌رزی و نزمی ده‌نگی حیکایه‌تخوان، لاساییکردنه‌وه‌کان، ئه‌و نومایشتانهی له‌ناو په‌رستگاکان و له بۆنه جیاوازه‌کاندا ده‌کران، ده‌کرێت وه‌ک ئه‌و ئاماده‌ییه شانۆییه سه‌یربکرێن ئه‌گه‌ر به پێوانه‌کانی ئه‌مڕۆی شانۆ هه‌ڵسه‌نگادنیان بۆ بکرێن ئه‌وا ده‌شێت وه‌ک هێمایه‌ک بۆ شانۆ لێیان بڕوانرێت.
پرسیارگه‌لێکی سه‌ره‌کی هه‌ن به‌رده‌وام له‌سه‌ر هونه‌ری شانۆ ده‌کرێن، له‌وانه، ئایا شانۆی ڕاسته‌قینه چییه؟ ئه‌رکه‌کانی چین؟ چۆن ده‌توانین ببینه خاوه‌نی شانۆیه‌کی ڕاسته‌قینه؟
له هونه‌ری شانۆدا ڕاستییه‌ک هه‌یه ناکرێت نکوڵی لێ بکرێت که شانۆی ڕاسته‌قینه هه‌میشه ئاخاوتنی له‌سه‌ر ڕاستی و حه‌قیقه‌ت بووه و له هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کدا حه‌قیقه‌ت ڕووبه‌ڕووی گرفت بووبێته‌وه شانۆیه‌کی ڕژد له‌و شوێنه‌دا ئاماده بووه، هه‌رچه‌نده به‌رنگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و شانۆییانه‌ش جۆرێکی ته‌گه‌ره بوون له به‌رده‌میاندا.
ئایا ده‌کرێت شانۆ ته‌نها وه‌ک مینبه‌رێک بۆ گه‌یاندنی ده‌نگه ناڕه‌زاکان ته‌ماشا بکرێت؟
له هه‌موو کۆمه‌ڵگاکاندا له‌سه‌ر بنچینه‌ی زۆر هۆکاری وه‌ک دابونه‌ریت و سیاسی و ئاینی و هزری و ڕۆشنبیری شانۆ گه‌شه ده‌کات ته‌نانه‌ت له هه‌ندێک کۆمه‌ڵگادا ده‌بینرێت شانۆ تایبه‌تمه‌ندێتی نوێی پێ ده‌درێت که ده‌بێته به‌شێک له شوناسی شانۆی ئه‌م وڵات یان ئه‌و نه‌ته‌وه.
جێی خۆیه‌تی بڵێین هونه‌ری شانۆ کۆکه‌ره‌وه‌ی ته‌واوی ژانره هونه‌رییه‌کانی تره وه‌ک موزیک و گۆرانی، شێوه‌کاری، دیکۆر، به‌کارهێنانه‌کانی ڕووناکی و تاریکی، سه‌ما، ماکیاژ..هتد.
ئایا هه‌ر ته‌نها ده‌رهێنه‌ره شانۆییه‌کان ده‌توانن شانۆنامه‌کان به ئاقاری داهێناندا به‌رن؟
دکتۆر قوتبه‌دین سادقی له‌سه‌ر شانۆ ده‌ڵێت " ئه‌ركی سه‌ر شانی ئێمه له سه‌رده‌می مودێرنه‌دا ڕه‌خنه‌یه و تێڕوانینی دووپاته بۆ بنه‌ماكان و بنچینه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ده‌ستكه‌وته‌كانی ڕابردوو له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا زۆر پێویسته. هونه‌ری شانۆ یه‌كێكه له دیارده‌كانی مودێرنیته و یه‌كێك له كۆڵه‌كانی مودێرنیته ڕه‌خنه‌یه و یه‌كێك له رێگاكانی ڕه‌خنه هونه‌ری شانۆیه. به‌و جۆره نییه كه تاوه‌كوو رووناكی و هۆڵ نه‌بێت شانۆگه‌ریش نابێت. له ئه‌ورووپاش تا چه‌ندین سه‌ده شانۆ به شێوازی گه‌شت و گه‌ڕان له‌سه‌ر داشقه و عاره‌بانه یان له چوارچێوه‌ی شانۆگه‌ری كاتییدا پێشكه‌ش ده‌كرا."
ئایا خوێندنه‌وه جیاوازه‌کان بۆ ده‌قێکی شانۆیی بارێکی ئه‌رێنی یان نه‌رێنی به نومایشته شانۆییه‌کان ده‌به‌خشێت؟
هونه‌رمه‌ند ئیحسان عوسمان له به‌رنامه‌ی (ژیان له فه‌رهه‌نگدا) وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه: