لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، وەزیری دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەگەڵ کاربەدەستانی حکومەتی نێوەندی و هەروەهاش هەرێمی کوردستاندا کۆبووەوە.
دکتۆر ئومێد ڕەفیق، پسپۆڕی زانسیە سیاسییەکان لە زانکۆی سلێمانی دەڵێت لە ئێستادا دوو پرۆسەی گرنگ هەن کە تایبەتمەندێتی خۆیانیان هەیە لەلای ئەمریکاوە و یەکەمیان پرۆسەی چاکسازییەکانی حەیدەر عەبادی سەرەک وەزیرە و دووهەمیشیان ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی موسڵە و دەشڵێت بۆ پرۆسەی چاکسازییەکە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەتوانێت ڕێنومایی هەبێت و بەڵام ناتوانێت فشاری هەبێت و هەرچی پەیوەندیشی بە ئۆپەراسیۆنی موسڵەوە هەیە، ئەگەر ئەمریکییەکان هاوکاری هێزەی پێشمەرگەی کوردستان بکەن لە ڕێی بەغداوە بێت یان ڕاستەوخۆ ئەوا ئەو ئۆپەراسیۆنە زیاتر دەچێتە پێشەوە و زیاتریش سەرکەوتوو دەبێت.
لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵین ساڵح، دکتۆر ئومێد ڕەفیق ئاماژەش بەوە دەکات لەبەر دوو هۆکار، وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەتوانێت مەرج بەسەر بەغدا و هەولێریشدا دابنێت، هۆکاری یەکەم وەک دەڵێت ڕێکەوتنە ستراتیژیە ئاسایشییەکەی نێوان بەغدا و واشنتۆنە و دووهەمیشیان تەوەری دیپلۆماسی و ڕاکێشانی هاوکاری مرۆڤایەتیە و بە تایبەتیش ئەوەی پەیوەندی بە ئاوارەکانەوە هەیە.
زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە: