قوتابى و خوێندكارانى يه‌كه‌م و دووه‌م و سێيه‌مى زانكۆ و په‌يمانگاكانى هه‌رێمى كوردستان خوپيشاندانيان ئه‌نجامدا و له به‌رده‌م پارێزگاى هه‌ولێر گردبوونه‌وه و داواى دامه‌زراندنيان ده‌كرد له‌و به‌شانه‌ى كه لێى ده‌رچوونه و تا ئێستا وه‌ك خۆيان ده‌ڵێن دانه‌مه‌زراون له كاتێكدا يه‌كه‌م و دووه‌م و سێيه‌مى ساڵانى رابردوو دامه‌زراون و بڕيار وايه دابمه‌زرێن به‌ڵام هيچ ئاوڕێك لێيان نادرێته‌وه.
له‌م باره‌يه‌وه عادل محه‌مه‌د ده‌رچووى دووه‌مى په‌يمانگاى ته‌كنيكى بۆ ده‌نگى ئه‌مه‌ريكا گوتى بريار هاتووه يه‌كه‌م و دووه‌م و سێيه‌مه‌كان يه‌كسه‌ر ته‌عين بكرێن به‌ڵام ئێمه هيشتا دانه‌مه‌زراوين له كاتێكدا ئه‌مه بريارى نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستانه، وه‌زاره‌تى دارايى داواى وه‌رگرتنى ناوى ده‌رچووانى يه‌كه‌م و دووه‌م و سێه‌مى زانكۆ و په‌يمانگاكان كردووه بۆ ئه‌وه‌ي بۆدجه‌يان بۆ سه‌رف بكرێت كه‌چی تا ئێستا دانه‌مه‌زراوين بويه هاتووين داواى مافى خومان ده‌كه‌ين.
لاى خۆيه‌وه عه‌باس ئه‌كره‌م وته‌بێژى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژينه‌وه‌ى زانستى بۆ ده‌نگى ئه‌مه‌ريكا گوتى له ئيستادا ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌ت نوسراومان ئاراسه‌ى وه‌زاره‌تى دارايى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى له بودجه‌ى 2016 ميلاك بۆ يه‌كه‌م و دووه‌م و سێيه‌مه‌كان دابنێت دواتر نوسراومان ئاڕاسته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران كردووه به هه‌مان شێوه كه ئه‌م قوتابيانه دابمه‌زرێن به‌ڵام وەڵام نه‌بووه.
ده‌نگى ئه‌مه‌ريكا په‌يوه‌ندى به وه‌زاره‌تى دارايى و ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران كرد سه‌باره‌ت به‌م پرسه به‌ڵام وەڵاميان نه‌بوو و وه‌ك ئه‌م قوتابى و خوێندكارانه ده‌ڵێن به‌رده‌وام ده‌بن له خوپێشاندان و مانگرتن و گردبوونه‌وه تا داده‌مه‌زرێن، جێگاى ئاماژه بۆكردنه ژمارەی خوێندکارە یەکەم و دووەم و سێیەمەکانى زانكۆ و په‌يمانگاكانى هه‌رێم 1197 كه‌سن تا ئێستا دانه‌مه‌زراون وه‌ك خۆيان ده‌ڵێن هيچ لایەنێكى پەیوەندیدار کێشەكه‌يان بۆ چارەسەر نەکردوون.