Accessibility links

شەماڵ بەشیری: دکتۆر خەسرەو لە نێوان ئەو کەسانەدایە پەیامی چاو ترساندن و کوشتنی ناردووە بۆ کەماڵ شێخ سادە


Shamal Bashiri
Shamal Bashiri

شەماڵ بەشیری: دکتۆر خەسرەو لە نێوان ئەو کەسانەدایە پەیامی چاو ترساندن و کوشتنی ناردووە بۆ کەماڵ شێخ سادە

سالانێکە هەرێمی کوردستان بە پێی ئەو ئامارانەی ئاماژە پێی دەکرێ بوەتە لەوەڕگای راوونان و تیرۆرکردنی بەرهەڵستان، ئۆپۆزسیۆن و ئەو کەسانەی بەرامبەر بە کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان دا دەنگیان بەرز کردووەتەوە، لە دوواترین تیرۆرکردنەکاندا ڕفاندن و تیرۆرکردنی دوو لە ئەندامانی پژاک – کۆداری چەند رۆژ لەمەۆ پێشە لە پەنجوین.

ئاخۆ بۆ ئەو زەمینە لە هەرێمێکدا لە بارە کە خۆێ بە دەم تیرۆرەوە دەناڵێنێ؟

شەماڵ بەشیری لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیبینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" راستیەک هەیە کە بە داخەوە لە باشوری کوردستان پێکهاتەیەکە کە بە کەم و کۆری لە داێکبوو، هەر لە سەرتای دامەزراندنی حکومەتی باشوری هەرێمی کوردستان لە ساڵی 91 ، هەمیشە سیاسەتی سەرەکی کاربەدەستانی حکومەتی هەرێم و لایەنە سیاسیەکانی باشوری کوردستان ئەوە بوە کە بتوانن بە قەرەبووکردنەوەی دەوڵەتە داگێرکەرەکان و دراوسیەکانی هەرێمی باشوری کوردستان بتوانن پەیوەندی گونجاویان لەگەڵ دابمەزرێنن و مەشروعیەتی خۆیان لەوە وەربگرن کە هەر چەشنە دەست تێوەردانێک لە ئاسایشی سیاسی و ئابووری هەرێمی کوردستان بێنە ئاراوە، ئەمە وایکردووە کە لە 91 بەولاوە تا ئەمرۆ دەزگا ئیستخباریەکانی ئێران، تورکیا، سوریا و زۆر وڵاتی تریش وەکو عەرەبستانی سعودی و وڵاتانی تری هەرێمەکەش بتوانن بێ پەروا لە کوێ ویستیان بێین هاوڵاتیانی کوردستان تیرۆر بکەن "

کاک شەماڵ هەر وەها دەڵێت " سەبارەت بە لێکۆڵینەوەکان تا ئەو رادەی من ئاگادارم هەوڵدانی پەژاک ئەوەیە لەگەڵ دەزگای ئاسایش لە باشوری کەردستان زانیاریەکانی خۆیان لەگەڵ ئەواندا بێنە لای یەکتر و بگەنە دەرئەنجامێکی هاووبەش بۆ ئەوەی بتوانن پەرەدە لە واقعیەتەکان و ئەو دەستە شاراوانە هەڵبدەنەوە کە لە پشت ئەم تیرۆر و چاو ترساندنانە هەیە".

کاک شەماڵ دەشڵێت " تا ئێستا لایەنە پەیوەندی دارەکانی هەرێمی باشوری کوردستان بە تاێبەت یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە ئەو ناوچەی تیرۆرکردنەکەی تێدا ئەنجام دراوە ولە ژێر کۆنترۆڵیاندایە، هەتا ئێستا بێدەنگ ماونەتەوە و ئامادە نەبوونە، نە قائیمقامی پێنجوین ئامادە بوە لێداوانێک بدات، نە بەرپرسی ئاسایشی ناوچەی پینجوین، وە تا ئێستا دەزگای ئاسایش لەو بوارەوە بێدەنگی هەڵبژاردووە، ئەمە لە کاتێکدایە بە پێی هەموو عورفێک لە هەموو جیهاندا کاتێک تیرۆرێک دێتە ئاراوە، لایەنەکانی پولیس لەبەر ئاشکرا نەوبوون یان پاراستنی ئەو زانیارانەی لە دەستیاندایە شتی ووردە کاری راناگەینن، بەڵام لێدوان دەدەن کە تیرۆرێک رووێ داوە وە پێداچوونەوە بۆ ئەوە دەکەن، بەڵێنیەک بە کۆمەڵگا بدەن کە ناهێڵن کۆمەڵگا رووبەرووی ترس و تۆقاندن بێتەوە و پێیگیر دەکەن، بەڵام ئەو جدیەتەمان لە لایەنە سیاسیەکان بەتاێبەت یەکێتی نیشتمانی نەبینیوە".

کاک شەماڵ هەروەها دەڵێت" تاوانبارکردنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەو قۆناغەدا بە درووست و گۆنجاو نابینم، چوونکە بە پێی ئەو ئەزمۆنەی خۆم هەمبووە لە باشوری کوردستان وە ئەو کاتەش کە وەکو نوێنەرایەتی پەژاک کارم کردووە بە دەیان کەس لە ناو سەرکردایەتی نیشتمانی کوردستان دا هەبوون کە لە خەمی پرسی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا بوونە، لە خەمی گەریلا و پێشمەرگەی رۆژهەڵاتی کوردستاندا بوونە و هەر ئەرکێکی لەسەر شانیاندا بوە سەرەرای فیشاری جۆرا پشتێوانی شۆڕشی رؤژهەڵاتی کوردستانیان کردووە، بەڵام لە هەمان کاتیشدا کەسانێک هەن لە ناو یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا کە وەکو دۆستی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش نازانم و زیاتر هەندێ بەرپرسن کە لە بەرژەوەندیە تاکە کەسەکانی خۆیان دەگەرێن و زیاتر حەساسیەتیەکانی کۆماری ئیسلامیان لا گرنگترە تاکو حەساسیەتی کورد لەباشوری کوردستان وە حەساسیەتی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان ، کاک شەماڵ دەڵێت دکتۆر خەسرەو گوڵ مەحەمەد لە نێوان ئەو کەسانەدایە پەیامی چاو ترساندن و کوشتنی ناردووە بۆ کەماڵ شێخ سادە، ئەمە لە ئاستێکی هەرە بەرز لە ناو یەکێتی نیشتمانی کوردستاندایە، حەق بوو لە قۆناغێکی ئاوادا کە تیرۆرێک هاتوەتە ئاراوە دەبا دەزگای زانیاری وە شەخسی دکتۆر خەسرەۆ لێداوانێکی دابا".

please wait

No media source currently available

0:00 0:19:17 0:00

XS
SM
MD
LG