Accessibility links

مەم بورهان قانع: رۆژنامە نووسی کوردی زۆر زۆری ماوە لەوەی ناوی دەسەڵاتی چوارەمی لێ بنرێت


Mam Burhan Qanie
Mam Burhan Qanie

لە 118 مین ساڵیادی رۆژنامەگەری کوردیدا درودێکی گەرم ئاراستەی هەموو ئەو رۆژنامە نووسانە کە لەسەر ئازادی بیر و را دەربڕین و پەیڤی ئازاد پێیداگری و خۆڕاگریان کردوون، وە درودی گەرم بۆ گیانی ئەو کەسانەش لەو پێناوەدا گیانیان بەخت کردوون.

بەو پێیەی بەلای کەم لە دوو دەیەی رابوردوودا رۆژنامەگەری کوردی لە هەرێمی کوردستان هەناسەیەکی بە خۆیەوە بینیوە، ئایا رۆژنامەوانی کورد توانیوە ناسنامەیەکی تاێبەت بە خۆ درووست بکات؟

مەم بورهان قانع ۆژنامەوان و سەرۆکی رێکخراوەی مەشق بۆ گەشەپێدانی دیمۆکراسی و میدیا لە هەرێمی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" دەربارەی ئەوەی ئایا دووای 118 ساڵ لە رۆژنامەگەری کوردی وە بە تاێبەتی لە دوو دەیەی رابوردوودا بوەتە خاوەن شوناس و ناسنامەیەک وە یاخود مۆرکێکی تاێبەت بە خۆێ، بە نگرانیەکی زۆرەوە ئێمە لەبەردەم رۆژنامە نووسیەکداێن کە هێشتا زۆر زۆری ماوە کە وا ئەم رۆژنامە نووسیە وەیا ئەم بزوتنەوە رۆژنامە نووسیە مۆرکی یان ناسنامەی دەسەڵاتی چوارەمی بەسەردا بسەپێنرێ، کە بەشێکی ئەم حاڵەتانە پەیوەندی بە سیستمی حوکمرانیکردن و دەسەڵات و کۆێ سیستمی حوکمرانیکردن کە پەیوەندی راستەوخۆ بە میدیاوە هەیە".

کاک مەم هەر وەها دەڵێت" میدیای ئێمە ڵێوان لێوە لە نا بەرپرسیارەتی رۆژنامە نووسی، لێوان لێوە لە پێشلکاری رۆژنامە نووسی، لە نا پێشەیی رۆژنامە نووسی، لێوان لێوە لە بە ئەجنداکردنی سیاسی، بارکردنی سیاسەت بە ناو رۆژنامە نووسی، وە زۆر زۆری ماوە لەوەی کە بتوانێت نزدیک بێتەوە لەوەی کە ناوی دەسەڵاتی چوارەمە".

کاک مەم دەشڵێت" بە داخەوە میدیای ئێمە نەیتوانیوە میدیایەک بێت گوزارش لە کۆێ کۆمەڵگا بکات، هیچ کایەک لە کایەکانی کۆمەڵگای کوردی نەیتوانیوە گوزارش لە کۆمەڵگا بکات".

please wait

No media source currently available

0:00 0:14:14 0:00

XS
SM
MD
LG