Accessibility links

دکتۆر ڕێبوار کەریم مەحمود: ئەم ڕەفتارانەی حەشدی شەعبی بە بەرنامەن و لەوانەشە درێژخایەنیش بن


دکتۆر ڕێبوار کەریم مەحمود
دکتۆر ڕێبوار کەریم مەحمود

لە ئاکامی شەڕەکانی نێوان حەشدی شەعبی شیعەکان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شارۆچکەی دوزخورماتو ژمارەیەک کوژراو و بریندار هەن.

هەرچەندە چەند جارێکی تریش لە پاش شەڕەکان ڕێککەوتن کراوە تا ڕێگە لەو جۆرە ڕووداوە نەخوازراوانە بگیرێت بەڵام ئەمڕۆش یەکشەممە جارێکی تر شەڕ ڕوودەداتەوە.

دکتۆر ڕێبوار کەریم مەحمود، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی سلێمانی دەڵێت ئێستا کە مەترسییەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لەو ناوچانە کەمبوونەتەوە ، ئیتر ڕووی ڕاستەقینەی مامەڵەی ئەو هێزانەی حەشدی شەعبی لەو ناوچانەدا دەردەکەون و دەشڵێت بەردەوامیدان بە ناردنی هێز و چەکی زیاتر بۆ ئەو ناوچانە نیشانەیە بۆ کارکردنی هێزەکانی حەشدی شەعبی تا وەهای نیشان بدەن ئەو ناوچانە ناوچەی کوردستانی نین و ئەوەش کە ئێستا حەشد دەیکات و پێکدادانەکان کەم بن بەڵام دواتر لە ئاوەها ڕەوشێکدا پیکدادانی گەورەتر و درێژخایەنیش روودەدات.

لە وەڵامی پرسیارێکی بەڵێن ساڵح سەبارەت بەوەی بۆ سەرکردایەتی سیاسی کورد قایل بووە بە هەبوونی ئەم هێزانەی حەشدی شەعبی لە ناوچە جێناکۆکەکاندا؟ دکتۆر ڕێبوار دەڵێت هاتنی هێزەکانی حەشدی شەعبی بە رەزامەندی سەرکردایەتی سیاسی کورد نەبووە بەڵکو فاکتەرە ناوچەیی و عێراقیەکان ئەوەیان بەسەر سەرکردایەتی سیاسی کورددا سەپاند کە دەبێت ئەو هێزانەی حەشد بێنە ئەو ناوچانە و دەشڵێت پێی وانییە کورد بیتوانیبایە هاتنی ئەو هێزانە ڕەت بکاتەوە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:44 0:00


XS
SM
MD
LG