Accessibility links

تاهیر کەمالیزادە: کورد دەبێت لەم دەرفەتەی لە ناوچەکەدا هاتووەتە ئاراوە سوود وەربگرێت


Tahir Kamalizadeh
Tahir Kamalizadeh

تاهیر کەمالیزادە: کورد دەبێت لەم دەرفەتەی لە ناوچەکەدا هاتووەتە ئاراوە سوود وەربگرێت

Tahir Kamalizadeh & Salih Muslim
Tahir Kamalizadeh & Salih Muslim

دوێنی 25 ئاپریلی ساڵی 2016 هەشتمین کۆبۆنەوەی کۆمیتەی هاوئاهەنگی دیپلۆماتیکی 28 پارت و رێکخراوەی رامیاری هەر چوار پارچەی کوردستان لە لاهای – هۆلەندا بەرێوە چوو کە تێدا باس لە کۆدەنگی کورد و کاری دیپلۆماتیکی بۆ پرسی کورد و مافەکانی کرا.

مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، سالح موسلم هاوو سەرۆکی پەیەدە، زوبێر ئاێدار و رەمزی کەرتاڵ لە رێبەرانی کۆما جڤاکن کوردستان، دکتۆر چیا عەباس هەڵسۆڕاوری کاروبارەکانی گۆران لە هۆڵەندا و شێخ شەماڵ لە بەرپرسانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و کاک تاهیر کەمالیزادە جێگری هاووسەرۆکی KNK و چەندین کەسایەتی تر لە نێوان بەشدار بووانی ئەو کۆبۆنەوەدا بوون.

تاهیر کەمالیزادە جێگری هاووسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK و ئەندامی کۆنسەی بەرێوەبەری KNK لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " کونسەی کۆنگرەی نەتەوەیی دەستەیەکی هەیە بە ناوی کمسیۆنی کاری دەرەوە، کە هەر سێ مانگ جارێک لە پارتەکانی ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی، چاودێران و پارتەکانی تریش بانگهێشت دەکا کە لەو سێ مانگەدا چ رووێداوە، راپۆرتی خۆیان پێشکەش دەکەن و چی دەکرێ ئەنجام دا".

کاک تاهیر هەر وەها دەڵێت" لێکۆڵینەوە لەسەر بارودۆخی ناوچەیی و نێۆنەتەوەیی و پرسی کوردستان و پلانسازی کرا".

کاک تاهیر دەشڵێت " هاواری ئێمە دوێنی ئەوە بوو ئەو هۆشیاریە ئاراستەی رێبەرانی کورد بکەین، بەڵی ترسی ئەوە هەیە شتێ گەورەتر بێتە پێش و سنوری سوریا و تورکیا داخرێ وە دووبارە پەیمانێکی دیکە لە دژی کورد بێتە ئاراوە، ئەگەر رێبەرانی کورد ئەو دەرفەتە لە دەست بدەن و دەست بکەن بە جیاوازی کردن ئەوە مەترسیەکی گەورە بۆ کورد درووست دەکات و ئەو دەوڵەتانەش حیساب لە هێز دەکەن".

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:50 0:00

XS
SM
MD
LG