Accessibility links

هیوا گوڵ محەمەدی : لەهاتنی ڕۆحانییەوە هەتاوەکو ئێستاکە لەسێدارەدانەکان لە ئێران و لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا بەردەوامە


پاش ئەو گۆڕانکارییە جیهانیانەی کە بەسەر تەواوی ناوچەکەو هاوکات پاش کرانەوەی ئێران بەڕووی جیهاندا، بەتایبەتی دوابەدوای رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران و ئاوڕدانەوەیەکی بازرگانی لە ئێران لە لایەن وڵاتانی ئەروپا و زۆرێک لەوڵاتانی دنیاوە، هاوکات بەشداریی سەنگینی هێزی ستراتیژی ئێران لەناو قەیرانەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تێکڕا کاریگەریی ئەوتۆیان لەسەر هەڵبژاردنەکانی ئێران و سەنگی ریفۆرمخوازەکان جێی باس و سەرنجی چاودێرانی ناوچەکەو جیهانە.

سەبارەت بەم پرسە ئاسۆ جەبار لە دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی لەگەڵ رۆژنامەنوس هیوا گوڵ موحەمەدیدا سازکردووە.

هیوا گوڵ محەمەدی دەڵێت "ئێستا کۆمەڵگەو گەلانی ئێران بەگشتی لە سیاسەتی هیلالی شیعەی ئێران بێزارن، دەڵێن ئەو پوڵ و سەرمایەیەی کە ئێران لە سوریا و لوبنان و باشوری عێراق بەکاریدەهێنێت دەتوانێت بۆ ئاوەدانی و بۆ نەهێشتنی برسێتی لە کۆمەڵگەی ئێراندا باکاریبهێنێت".

هەروەها دەڵێت "لەهاتنی ڕۆحانییەوە و هەتاوەکو ئێستاکە لەسێدارەدانەکان لەئێران و بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا نەوەستاون".

هەروەها سەبارەت بە ڕوانینی ڕیفۆرمخوازەکان هیوا گوڵ محەمەدی دەڵێت "دەتوانین بڵێین ڕۆحانی و باڵی ریفۆرمخوازی هەر وەک ویلایەتی فەقێ و خامەنایی و باڵەکەی دیکە سەبارەت بە مەسەلەی نەتەوەکان لەئێراندا ببیردەکەنەوە".

فەرموون لەگەڵ تەواوی وتووێژەکە....

XS
SM
MD
LG