ده‌ربڕینی ڕا و دید و بۆچونه‌کان به‌بێ هیچ کۆسپ و کۆت و به‌ندێک یانی ئازادی ڕاده‌ربڕین، به‌و مه‌رجه‌ی نه‌چێته خانه‌ی پێشێلکردنی یاساکان و مافه‌کانی تاکه که‌س.
له هه‌موو قۆناغه‌کاندا ئازادی ڕاده‌ربڕین پره‌نسیپێکی گرنگی دیموکراسییه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نییه که له کۆمه‌ڵگا دیموکراسییه‌کاندا جۆرێک له تێنه‌گه‌یشتن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌م مافه‌دا بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین دروست نه‌بێت.
زۆر جاریش ڕوویداوه کاتێک ئه‌م مافه بنچینه‌ییه پیاده ده‌کرێت و به پیرۆزییه‌کی باڵا تر داده‌نرێت له به‌رامبه‌ر پیرۆزییه‌کانی تر، وه ڕه‌هایانه بیروڕا ده‌رده‌بڕدرێت به تایبه‌تیش کاتێک دێته سه‌ر ئاین ئه‌وا به دوور نازانرێت به‌ره‌نجامه‌که‌ی قه‌یرانی ئاڵۆز بن به شێوه‌یه‌ک زیان له ئاسایش و هه‌روه‌هاش ئابووری کۆمه‌ڵگا بدات.
که‌م نین ئه‌وانه‌ی له‌و بڕوایه‌دان هه‌رگیز ناکرێت ئازادی و سنوردار کردن پێکه‌وه له یه‌ک به‌ره‌دا کۆبکرێنه‌وه و هه‌موو که‌سێکیش به ئازاد داده‌نێن تا بتوانێت به قسه یان به نوسین یان له ڕێی هونه‌ره‌وه ڕای خۆی ده‌رببڕێت.
له به‌رامبه‌ریشدا بیرکردنه‌وه‌یه‌کی تریش هه‌یه ده‌ڵێت مه‌رج نییه ئه‌و ئازادیه ڕه‌هایه‌ی داوا ده‌کرێت ببێته بنه‌مایه‌ک بۆ ئاسوده‌یی و ئارامی له ناو کۆمه‌ڵگه‌دا. ئه‌م دیده‌یان ده‌ڵێت مه‌رج نییه هه‌ر ته‌نها یاساکان ڕێکخهربن بۆ ئازادییه‌کان به‌ڵکو ده‌کرێت بیرکردنه‌وه‌ی ژیرانه‌ی خودی مرۆڤ ببێته سه‌نگی مه‌حه‌ک تا ڕێگه له به‌کارهێنانه خراپه‌کانی ئه‌م ئازادییه بگیرێت بۆ مه‌به‌سته سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی و ئابوری و...هتد وه کاریگه‌رییه نه‌رێنیه‌کانی ئه‌م ئازادیانه به نمونه ده‌هێننه‌وه وه‌ک ئه‌و په‌رچه‌کردارانه‌ی له به‌رامبه‌ر دەربڕینی ئازادانه دێنه ئاراوه.
ئازادی ڕۆژنامهوانییش به‌شێکه له‌و ئازادیانه‌ی که گرنگییه‌کی تایبه‌تی خۆی هه‌یه له ژیانی دیموکراسیدا.
زۆر جار یه‌کێک له گرفته سه‌ره‌کییه‌کان له‌و ڕوانگه‌یه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات که ده‌سه‌ڵات له هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کدا بێت داوای به‌رپرسیارێتی له ڕۆژنامه‌وانان ده‌کات به‌بێ ئه‌وه‌ی پێناسه‌یه‌کی وردی هه‌بێت بۆ به‌رپرسیارێتی و دیاریکردنی سنوره‌کانی ئه‌و به‌رپرسیارێتیه، لێره‌شه‌وه ڕۆژنامه‌وانان داوای ئازادی ده‌که‌ن.
بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت به قسه و به نوسین ئێجگار سانایه باس له ئازادی ڕۆژنامه‌وانی بکرێت به‌ڵام له ڕووی پراکتیکییه‌وه کارێکی زۆر زۆر قورسه گه‌ر بڕوایه‌کی ڕاسته‌قینه‌ت به‌م ئازادییه نه‌بێت. له زۆرێکیش له کۆمه‌ڵگاکاندا ئه‌م دیارده‌یه به ئاسانی ده‌بینرێت له کاتێکدا مافی ڕۆژنامه‌وانێک پێشێلده‌کرێت و ده‌سه‌ڵاتی یاسایی لێی بێده‌نگه، یان هه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته یاساییه ده‌بێته مایه‌ی چه‌واشه‌کردنی ڕای گشتی له‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا.
تۆماس جێفه‌رسن، سێهه‌مین سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له نێوان حکومه‌تێکی بێ ڕۆژنامه و ڕۆژنامه‌یه‌کی بێ حکومه‌تدا وه‌ک ده‌ڵێت " یه‌ک چرکه‌ش چییه دوو دڵ نابێت له هه‌ڵبژاردنی دووهه‌میاندا."
میدیا ئه‌گه‌ر ئازاد بێت ژماره‌یه‌ک ئه‌رکی گرنگی له ئه‌ستۆیه له‌وانه چاودێریکردنی ده‌سه‌ڵاته سیاسییه‌کان و فه‌رمانڕه‌واکان و ئاشکراکردنی گه‌نده‌ڵییه‌کان و وابه‌سته‌کردنی به‌رپرسان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کانی ڕای گشتی، بڵاوکردنه‌وه‌ی زانیارییه دروسته‌کان له سه‌ر دۆسێ گرنگه‌کانی په‌یوه‌ندییان به ژیان و گوزه‌ران و ئایندهی خه‌ڵکه‌وه هه‌یه به مه‌به‌ستی دروستکردنی ڕای گشتی و یارمه‌تیدانی هاوڵاتیان بۆ بڕیاردان و هه‌روه‌هاش بوون به پارێزه‌رێکی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵک و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی.
له کۆمه‌ڵگا دواکهوتووکاندا کێشه سه‌ره‌کییه‌که به‌رامبه‌ر ئازادییه‌کانی ڕۆژنامه‌وانی له هه‌بوون یان نه‌بوونی یاساکاندا نییه، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی له هه‌بوون یان نه‌بوونی چۆنیه‌تی بیرکردنه‌وه و تێگه‌یشتندایه له چه‌مکه‌کانی ئازادی، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی نه‌توانێت له گواستنه‌وه‌ی قۆناغی دیکتاتۆرییه‌وه بۆ دیموکراسی، ڕه‌هه‌نده‌کانی ئازادیی مرۆڤه‌کان دیاربکات.
به درێژایی مێژوو ئازادی مه‌ترسی نه‌بووه بۆ سیاسه‌ت، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه هه‌میشه سیاسه‌تکردنی فه‌رمانڕه‌واکان له کۆمه‌ڵگه دواکه‌وتووه‌کاندا مه‌ترسی بوون بۆ سه‌ر ئازادییه‌کان، به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌و ڕاستییه بکرێته‌وه که ئایا سیاسه‌تی کۆنترۆڵکردن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن چ به‌ره‌نجامێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و ده‌روونیی ده‌بێت له‌سه‌ر پێکه‌وه ژیان.
ئایا فه‌راهه‌مکردنی ئازادییه‌کانی ڕاده‌ربڕین و ئازادی ڕۆژنامه‌وانی له ئه‌ستۆی کێیه؟
ئایا له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا ده‌رفه‌ت هه‌یه بۆ به کولتور کردنی ئازادییه‌کان؟
له کاتێکدائازادی ڕاده‌ربڕین و به‌ده‌ستهێنانی زانیاری و خستنیانه به‌رده‌م ڕای گشتی مافی ڕه‌وای ڕۆژنامه‌وانانه له کۆمه‌ڵگایه‌کی دیموکراسیدا، ئایا له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا هه‌موو لایه‌نه‌کانی ئه‌م هاوکێشه‌یه وه‌ک یه‌ک به‌رپرسیارن له به‌رامبه‌ر ئه‌م مافه بنچینه‌ییه‌دا؟
کامیان کۆسپی گه‌وره‌ن له به‌رده‌م ئازادییه‌کانی ڕا ده‌ربڕیندا، سیاسه‌ت یان ئاین، یان نه‌ریته باوه‌کان؟
(ئه‌رسه‌لان ڕه‌حمان) نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه: