بۆ زۆرێک له هونه‌رمه‌ندانی شانۆ ئه‌مه به‌ڵگه نه‌ویسته ئه‌گه‌ر هاتوو باشترین شانۆت هه‌بوو به‌ڵام بینه‌ری ڕژدت نه‌بوو ئه‌وا زۆر به ساده‌یی ده‌توانرێت بگوترێت شانۆ له قه‌یراندایه.
هه‌رچه‌نده ڕه‌هه‌نده‌کانی قه‌یرانی شانۆ زۆرن به‌ڵام ده‌شێت نه‌بوونی بینه‌ر یه‌کێک بێت له گرفته قورسه‌کان.
هه‌نگاونانیش له شانۆدا پێویستی به بینه‌ره و که‌ی شانۆ توانی په‌یامه‌کانی خۆی له به‌رگێکی هونه‌ریدا بخاته به‌رده‌م بینه‌ر و چێژی بینه‌ر پڕ بکات له جوانییه‌کانی شانۆ و په‌یامه‌کانیشی، ئه‌وکات هونه‌رمه‌ندی شانۆش ده‌که‌وێته به‌رده‌م به‌رپرسیارێتی هه‌نگاونانی نوێ و نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی شانۆ به شێوه‌یه‌کی هاوچه‌رخانه و هه‌روه‌هاش ڕه‌سه‌نانه.
بۆچی مرۆڤ هانای بۆ شانۆ برد تا له‌وێوه په‌یامه‌کانی بنێرێت؟
ئایا ئه‌و په‌یامانه (هه‌ر چییه‌ک بن) بیرکردنه‌وه‌ی جۆراوجۆر لای مرۆڤه‌کان دێننه ئاراوه؟
بۆ زۆرێک له هونه‌رمه‌ندان، چوونه سه‌ر ته‌ختی شانۆ قووڵبوونه‌وه‌یه‌کی زیاتره له‌و به‌رپرسیارێتیه‌ی بۆ شانۆ له ئه‌ستۆیانه و بیرکردنه‌وه‌یه له ژیاری کۆمه‌ڵگه و چۆنیه‌تی تێگه‌یشتن له شانۆ، له ده‌مێکدا هه‌ندێکی تر له هونه‌رمه‌ندان ڕێک له پاش نومایشت کردنی شانۆییه‌کدا ڕێک هه‌ستی فه‌رامۆشکراوی ئه‌م هونه‌ره‌ی له‌لا دروست ده‌بێت به‌تایبه‌تیش له‌و کاته‌دا که بینه‌ر بێ ئه‌وه‌ی هیچ پرسیارێکی له‌لا دروست بووبێت هۆڵی نومایشته‌که جێده‌هێڵێت.
ئایا توانراوه بینه‌ر بکرێته به‌شێک له نومایشتی شانۆیی؟
هه‌ر بۆیه‌شه لێره‌وه هونه‌رمه‌ندی ڕژد که ده‌خوازێت پیرۆزییه‌کانی شانۆ بپارێزێت، ده‌بێته به‌شێکی گه‌وره و گران له پڕۆژه‌ی به خۆدا چونه‌وه و بڕیاردان لهسهرئهگهر و نه‌گه‌ره‌کانی له ئه‌نجامی ئه‌و خۆ خوێندنه‌وه‌یه‌دا دێنه ئاراوه.
دکتۆر دڵشاد موسته‌فا نوسه‌ر و شانۆکار ده‌ڵێت "من نا ئومێدم له‌وه‌ی ئهوبزوتنهوه شانۆییه‌ی فڕێ دراوه‌ته پاراوێزه‌وه، بتوانێ سنووره‌كانی شارێك ببڕێت نه‌ك بیر له‌وه بكاته‌وه له ده‌روازه مه‌زنه‌كانی جیهان بدات. شانۆ وه‌ك ئه‌و خه‌مه مه‌زنه ته‌ماشا ناكرێت كه له‌وه‌و به‌ر شانۆكار كردبووییه به‌شێك له‌خۆی و ئایندهی له نیگای رۆشنی ئه‌وه‌وه ده‌بینی، ته‌نانه‌ت ئێستا شانۆ له‌و ئه‌ركه سۆسیۆلۆجییهشی دابڕاوه كه ده‌بوو لانی كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی به زیندویی بمێنێته‌وه جێبه‌جێی بكات."
ئایا هونه‌رمه‌ندان توانیویانه له هه‌نده‌ران شانۆی کوردی بناسێنن؟
(فەهمی بێ‌دار) هونەرمەندی شانۆ لە هەندەرانیش بە خەمی وەنەوشەیی نیشتمانەوە دەچێتە سەر تەختی شانۆ و لەوێش پەیامەکانی خۆی دەنێرێت و بینەرانی خۆی دەخاتە بەردەم پرسیارە بەجێماوەکان و وەهایان لێدەکات بە شوێن وەڵامەکاندا بگەڕێن ، باشترین نمونەش مۆنۆدرامای (دەمامک) ە کە لە وڵاتی کەنەدا پێشکەشی کردووە.
کێشه‌یه‌کی تریش له شانۆدا هه‌بوون یان نه‌بوونی ده‌قی کوردی شانۆییه که هێشتا هاوڕاییه‌ک نییه له ناو هونه‌رمه‌نداندا له‌سه‌ر ئه‌م دۆسێیه. بۆیه به‌رده‌وامیش ئه‌و پرسیارانه ئاماده‌ییان هه‌یه وه‌ک ئایا تایبه‌تمه‌ندێتییه‌کان بۆ به کوردی ناساندنی ده‌قێک هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه که ڕووداوه‌که کوردی بێت؟ یان به زمانی کوردی نوسرابێت؟ یان کاراکته‌ره‌کان کورد بن؟ هێماکان و ژینگه‌ی ڕووداوه‌کان کوردستان بن؟
(فه‌همی بێ‌دار) هونه‌رمه‌ندی شانۆ له به‌رنامه‌ی (ژیان له فه‌رهه‌نگدا) وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه: