لە کردارە دژە گەریلاکانی(Counter Guerrilla - Contra Guerrilla ( هێزەکانی ئێرانیدا دژ بە شەرڤانانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، پێکدادانێک هاتبووە ئاراوە کە لە دەرئەنجام چەندین لە هێزەکانی سەر بە رژێم کوژراوون، بەڵام لایەنە جیاوازەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە شێوەیەکی فەرمی یان نا فەرمی ئەو کارە لە ئەستۆێ خۆیاندا گرتووە و لەم نێوانەدا چەواشەکاریەک درووست بوە ئاخۆ کێ لەو کردارەدا بەشداری کردووە؟
ئارڤین ئەحمەدیپوور بەرپرسی پەیوەندیەکانی کۆمەڵگای دیمۆکراتیکی ئازاد ( کۆدار ) لە هەڤیەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " کۆماری ئیسلامی ئێران بە تاێبەتی لە دووای بەهار و ساڵی تازەوە زۆربەی سنوورەکانی بە هێزێکی زۆر لە جاش و بەکرێگیراوان و سوپای پاسدارانەوە تەنیوە و رۆژانە لە ( ئۆپەراسیۆندان). لە ناوچەی سەردەشت ( کۆنترە گەریلا) لە هەمان چوارچێوەدا گەڕان و پشکنێن بە دووای هەڤاڵانی ئێمەدا هەبوە و لەو چوارچێوەدا کەوتوونەتە کەمینەوە و پێکدادان لەگەڵ هەڤاڵانی یەکینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هاتوەتە ئاراوە".
کاک ئارڤین هەر وەها دەڵێت " بۆیە بێگومان قسە و لێداوانی زۆر دەدرێت، لە سیاسەتی رۆژهەڵاتی کوردستاندا پێویستە ئەخلاقێکی سیاسی هەبێت بۆ سیاسەت کردن، بۆیە بۆ ئەو کەسانە کە پێشتریش رامان گەیاندووە چالاکیەک کە ئێمە بیکەین راێدەگەینین کە ئێمە کردوومانە وە بێ باکانەش راێدەگەینین وە چالاکیەکیش کە ئێمە نەیکین خۆمان ناکەین بە خاوەنی".
کاک ئارڤین دەشڵێت " ئەو کەسانەی کوژراوون، کەسانێکی جاش بوونە، بە تاێبەتی دەستیان هەبوە لە کوشتنی پێشمەرگەکانی حیزبی دیمۆکراتیش لە 2007 و 2008 بۆیە لە جیاتی ئەوەی هەر لایەنێک کردبێتی پێیان خۆش بێت و دەست خۆش لە یەکینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بکەن، بەڵام بە چەواشە کاری دەیانەوێ شتەکان لەبەر چاوی خەڵکدا سووک بکەن و گومان بخەنە سەر"
کاک ئارڤین هەر وەها دەڵێت " کەشی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان وایان لێ کردووە هەرچ بڵێ ناچاریت بڵێت بە بەڵگەوە ئەیسەڵمێنم، بەڵام بەداخەوە ناجارین وا بڵێن ڤیدیۆشمان لایە".