Accessibility links

ڕێبوار ته‌ها: ده‌بێت کورد بۆچوونی ڕوونی هه‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غه‌دا


پاش هێرشه‌کانی خۆپیشانده‌ره‌کانی سه‌ر به‌ ملای شیعکان موقته‌دا ئه‌لسه‌در بۆ سه‌ر په‌رله‌مانی عێراق په‌رله‌مانتاره‌ کورده‌کان گه‌ڕانه‌وه‌ هه‌رێمی کوردستان و بایکۆتی دانیشتنه‌کانی په‌رله‌مان ده‌که‌ن. به‌ڵام دووا بڕیار له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد ده‌درێت.

ڕێبوار ته‌ها ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ سه‌ر لیستی یه‌کێتی نیشتیمان کوردستان له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا باس له‌ بڕیاره‌که‌ ده‌کات و ده‌ڵێت " ئێمه‌ پێویستیمان به‌ زه‌مانی پاراستنی ژیانمان هه‌یه‌ که‌ لایه‌نی سێهه‌م تیایدا چاودێر بێت".

ڕێبوار ته‌ها که‌ یه‌کێک بوو له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی له‌ میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌کی لایه‌نگرانی سه‌دردا له‌ناو په‌رله‌مان گیری خواردبوو ده‌شڵێت " ده‌بێت کورد بۆچوونێکی ڕوونی هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌و ته‌واوی ئاڵۆزییه‌کان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراقدا".

ده‌قی وتووێژه‌که‌ی خالد فه‌تاح له‌گه‌ڵ ڕێبوار ته‌ها

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:48 0:00

XS
SM
MD
LG