Accessibility links

حەسەن قازی: گرنگ ئەوەیە سپاردەکان سەبارەت بە کوردە فەیلیەکان لە کۆنفرانسی برۆسڵ دا لە رووی کرادریەوە جێ بە جێ بکرێن


Hassan Ghazi
Hassan Ghazi

لە دەمێکدا کێشەی کوردە فەیلیەکان چ لە عێراق، هەرێمی کوردستان وە یاخود ئێران لە گۆشەیەکدا دانراوە و پشت گوێ خراوە، لە رۆژانی رابوردوودا و بە دەستپێشخەری کەسانێکی غەمخواری کەیسی کوردە فەیلیەکان لە برۆسڵ پایتەختی بەلژیکا و لە ناو پەرلەمانی ئەوروپادا کۆنفرانسێک ساز درا.

Fayli Kurd Conference in Brussel
Fayli Kurd Conference in Brussel

Fayli Kurd
Fayli Kurd

حەسەن قازی نووسەر و لێکۆڵەر و یەکێک لە بەشداربوانی ئەو کۆنفرانسەدا لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " بە دەستپێشخەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK و ئەو کوردە فەیلیانەی تێدا چالاکن و یارمەتی ئینستیتیوتی کورد لە برۆسڵ وە ماڵ خێوی گروپێکی پەرلەمانتاری یەکێتی ئەوروپا، فراکسیۆنی پێشکەوتنخوازانی سوسیال دیمۆکراتەکان ئەو کۆنفرانسە پێکهات، کە ژمارەیەکی زۆر لە چالاکانی کوردی فەیلی لە وڵاتانی جۆر بە جۆری ئەوروپاییەوە لەو کۆنفرانسەدا بەشدار بوون وە بە تایبەتی ژنانی کوردی فەیلی".

کاک حەسەن هەر وەها دەڵێت" گروپە فەیلیەکان وا باس دەکەن لە بارەی کرداریەوە هەتاکو ئێستا ئەو جۆرەی کە پێویستە هیچ نەکراوە و کێشەی ناسنامە بوونیشیان چارەسەر نەکراوە و کێشەکانیان و ئەو برینە قۆڵانەی کە تا ئێستا ساڕێژ نەکراوون هەم دەبێ ئاراستەی حکومەتی بەغدا و هەم حکومەتی هەرێم بکرێت".

کاک حەسەن دەشڵێت" گرنگ ئەوەیە ئەو خاڵانەی کە نزیکەی 14 خاڵە و لە کۆنفرانسەکەدا وەکو راسپاردە پەسەندی کردووە لە بارەی کرداریەوە بتوانێ بەرێوە بچێ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:19:44 0:00

http://www.dengiamerika.com/a/feyli-kurd/3323676.html

http://www.dengeamerika.com/a/feyli-kurd/3323664.html

XS
SM
MD
LG