Accessibility links

رەسوڵ خوڕەم : چوونە ناو ژیانی هونەرمەند قالە مەڕەی نەمر منی هان دا بیر لە شێوەی ژیانی ئەم هونەرمەندانە بکەمەوە


rk
rk

رەسوڵ خوڕەم : چوونە ناو ژیانی هونەرمەند قالە مەڕەی نەمر منی هان دا بیر لە شێوەی ژیانی ئەم هونەرمەندانە بکەمەوە

لە سەرەتای مانگی رابوردوو هونەرمەند رەسوڵ خوڕەم لە وڵاتی فینلاند Fenland پێ پێشەنگایەکی فۆتۆگرافی پێشان دا کە تێدا ئەو وێنانە پێشان درا لە چەندین وڵاتانی ئەوروپایی بە کامیرای موبایل گرتبوو.

کاک رەسوڵ خوڕەم کە بێجگە لە وێنە گرتن هەر وەها سەرگەرمە بە کارە هونەریەکانی تر، لە نێوانیاندا فیلمێکی داکیۆمەنتری بە نێوی گۆرانبیژانی سەر شەقام و لە خانەوادەیەکی هونەریەوە هاتووە و لە چەندین لە راگەیاندنەکانی باشوری کوردستانیشدا کاری کردووە.

لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " لە ٨/٤ پێشەنگایەکی فۆتۆگرافیم کردەوە بە ناوەڕۆکی " گۆرانێژانی سەر شەقام " کە لەم پێشانگایەدا ٣٥ وێنە پێشان درابوو کە لە وڵاتانێکدا وەکو فینلەند، سوید، ئیتالیا، چیک و زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپاییدا گرتبووم".

کاک رەسوڵ هەر وەها دڵێت " ئەم پێشەنگەیە پرۆژەیەک یان کارێکە کە لە ساڵی ٢٠١٣ وە دەستم پێکردبوو و وێنەکانم بە موبایل گێراوون و هەتاکو ئەمرۆش درێژەم پێی داوون و لە داهاتووشدا دەمەوێ درێژە بەم کارە بدەم".

کاک رەسوڵ دەشڵێت " یەکم کاری هونەریم لە ساڵی ٢٠٠٣ وە دەستپێکردووە کە سەبارەت بە هونەرمەندێکی نەتەوەیی گەلی کورد بوو، بە راستی چوونە ناو ژیانی هونەرمەند قالە مەڕەی نەمر منی هان دا ئەوەی کە رۆژ لەگەڵ رۆژ زیاتر بیر لە شێوەی ژیانی ئەم هونەرمەندانە بکەمەوە ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:15:49 0:00
Direct link

http://www.dengiamerika.com/a/3329705.html

XS
SM
MD
LG