حاتم مەنبەری: ییڵدرم بە بێ ئاگاداری و رێگادانی ئەردوگان ناتوانی هیچ کارێک ئەنجام بدات
پاش ئەوەی ئەحمەد داوودئۆغڵۆ دەست لە کار کێشایەوە دوێنی یەکشەممە 22 /5 تورکیا بیناڵی ییلدرمی وەکو سەرۆک وەزیر هەڵبژارد، ئاخۆ ئەم هەڵبژاردنە لە دەرئەنجامی ئەوەی داوودئۆغڵۆ ئەرکەکانی ئەنجام نەدا، ناکۆکیەکانی نێوان ئاکەپە وە یاخود وەکو پێداویستیەک بوو؟
حاتم مەنبەری نووسەر و لێکۆڵەر لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" لە بنەرەتتدا دیارە خاڵی هاوبەش لە نێوان داوودئۆغڵۆ و ییلدرمدا ئەوەیە لەسەرەتاوە تا ئێستا هاوشان و هاوکار و هاورێ ئەردوگان بوون، هەردووکیان پێکەوە لەگەڵ هەندێ کەسانی تر بناغەی ئەو شتەیان داڕشتووە کە ئێستا پێی ئەڵێن پارتی ئاکەپە و گەیاندوەتە ئەم قوناغە، بەڵام جیاوازیەکە ئەوەیە داوودئۆغڵۆ لەسەر ئاستی جیهانیدا زۆر کەسێکی ناسراوو بوو وە خەڵکانێکی زۆری ناوو و دەرەوەی ئاکەپەش، داوود ئۆغڵۆ بە ئایدیۆڵۆژیستی خودی ئاکەپە دادەنێن، بەڵام ییڵدرم لە رووی کارکردنەوە بۆ ئەردوگان ئاسانترە و ئەوەی لە رێگای ئەمەوە دەکرێ ئەنجام دا بە داوودئۆغڵۆ نەدەکرا ".
کاک حاتم هەر وەها دەڵێت" ئەردوگان بۆ ئەو شتەی کە وەک ستراتیژی بۆ خۆێ داێناوە لە ماوەی ساڵ و نێوی رابوردوودا بە تاێبەتی تر ئەوەیە کە دەیەوێ هەموو دەسەڵات لە دەستی خۆێدا بێ، راستە ئێستاش بە پێی یاسای تورکیا ئەردوگان مافی ئەوەی نییە کە دەست تێکەڵاوی لە کارە بناغەییەکانی ناو کۆمەڵگا بکات، بەڵام وەک دەبینین بریارە سەرەکیەکانی تورکیا یان بە دەستوری ئەو بەرێوە دەچێت یا بێ دەستوری ئەو بە هیچ شێوەیەک ناتوانن جێ بە جێ بکرێن".
کاک حاتم دەشڵێت" بە بڕوای من سەرۆک وەزیر ییڵدرم ناتوانی هیچ کارێک بێ رێگادان و ئاگاداری ئەردوگان بکات، جا ئەگەر ئەردوگان بۆ خۆێ مەیلی لەسەر گۆڕینی ئەم هەڵویستەی ئێستای لە پەیوەندی بە پرسی کوردەوە هەبێ، بێگومان ئەو تەنیا ئەتوانێ ئامادە بێت بریارەکانی ئەردوگان پیادە بکات".