لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا دوو تەوەر باسدەکرێن.
یەکەم: ئێران لە هاوکێشە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستاندا.
وەک حەسەن داناییفەڕ، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق ڕایگەیاندووە، مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی تاران دەکات.
هێشتا وەک داناییفەڕ دەڵێت ڕۆژی سەردانەکە دیار نەکراوە بەڵام بەم زووانە دەبێت و بارزانی لەگەڵ ئایەتوڵا عەلی خامەنەئی ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێراندا کۆدەبێتەوە و هەروەهاش لەگەڵ گەورە کاربەدەستانی تری وڵاتەکەدا بۆ باسکردنی پەیوەندییە دوو لایەنیەکان.
ئەم سەردانەش ئەگەر کرا لە دەمێکدایە جموجۆڵێکی سەربازی وەک ئاژانسەکانی هەواڵ ئاماژەی پێدەکەن لە ناوچە سنوریەکانی نێوان ئێران و هەرێمدا دەبینرێت.
دەمێکە دەگوترێت کۆماری ئیسلامی ئێران دەستی هەیە لە ورد و درشتی عێراقدا و کاریگەرییەکانی ئێران بە تەواوەتی بەسەر ڕەوشی سیاسی عێراقەوە دیارە.
بەڵام ئایا لە هەرێمی کوردستانیش وەهایە؟
بەردەوام شیکەرەوە ئاگاهییان داوە لەوەی نابێت هەرێمی کوردستان ببێتە بەشێک لە قەیران و ناکۆکییەکانی نێوان جەمسەرەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە تایبەتیش ئێران و تورکیا. بەڵام وەک دەڵێن لە هەرێم بە ئاشکرایی ئەو دوو جەمسەرییە دیارە، پارتی دیموکراتی کوردستان نزیکە لە تورکیا و یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش لە ئێران.
ئایا کورد لە عێراقدا دەتوانێت هاوسەنگی خۆی بپارێزێت لە قەیرانەکانی ناوچەکەدا؟
کاریگهریهکانی ئێران چین له هاوکێشه سیاسییهکانی ناو ههرێمدا؟
ئایا ئێران دهتوانێت ببێته مایهی سهقامگیری سیاسی له ههرێمدا؟
ئایا ئهم سهردانهی بارزانی بۆ تاران، چ جۆره کاریگهرییهکی دهبێت لهسهر پهیوهندیهکانی نێوان ههولێر و ئانکهره؟
دکتۆر کامەران مەنتک، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی سەڵاحەدین وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە.
دووهەم: سیاسەتی بە کافرکردن لای سەرۆکی تورکیا
لە سەردانەکەیدا بۆ شاری دیاربەکر، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا هاوکاتی ڕەخنە گرتنی لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەسەر هاوکاریکردنی کورد لە سوریا لە شەڕی دژی دەوڵەتی ئیسلامیدا، پێشنیازیش دەکات کە لەشکری تورکیا ئامادەیە بۆ شەڕی دژی تێرۆریستان لە سوریادا بەو مەرجەی هێزە کوردیەکان (یەپەگە) لەو شەڕانەدا بەشدار نەبن.
هەر لە ئامەد، سەرۆکی تورکیا گوتاری ئاینی بەکارهێنا دژی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بە کافر ناودێری کرد و لەوبارەیەوە وتی " ئەوانە کافرن و زەردەشتین و مەگەر ئەوانە مزگەوتەکانیان نەڕوخاندوین؟! ڕەفتارەکانیان لەگەڵ بەهاکانی ئێمەدا ناگونجێن."
تورکیا وەک چۆن لە قەیرانی ناوخۆییدایە، ئاوەهاش لە سەر ئاستی دەرەوەییش ڕووبەڕووی ئاڵۆزی سیاسی دەبێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە پەرلەمانی ئەڵمانیا بە تێکڕای دەنگ کۆمەڵکوژی ئەرمینیەکانی لە سەروەختی ئیمپراتۆریەتی عوسمانلیدا بە ژینۆساید ناساند و ئانگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیاش وەک دەمڕاستەکەی دەڵێت پشتیوانی لەم هەنگاوە کردووە.
پێشتر لە ئەوروپادا پەرلەمانی وڵاتی فەڕەنسا کۆمەڵکوژی ئەرمینیەکانی بە ژینۆساید ناساند.
شیکەرەوە لەوبڕوایەدان بەکارهێنانی ڕوانینە ئاینیەکان لەوانەیە تا ئەندازەیەک کاریگەریی هەبێت لە ناوخۆی وڵاتەکەدا بەڵام ئەو جۆرە گوتارانە نابنە مایەی گۆڕانکاری لە هەڵوێستەکانی بەلانی کەم وڵاتانی ڕۆژئاوا بەرامبەر سیاسەتە ناوخۆیی و دەرەوەییەکانی پارتی داد و گەشەپێدانی فەرمانڕەوای تورکیا کە ڕەگ و ڕیشەیەکی ئیسلامیانەی هەیە.
لە پاش ئەم بڕیارەی پەرلەمانی ئەڵمانیا، ئایا پێگەی تورکیا لە ئەوروپا بە تایبەتی و لە کۆمەڵگای نێونەتەوەییشدا چۆن دەبێت؟
ئایا ئهم جۆره ڕاگهیاندنه سیاسهتێکی نوێی ئهردۆغانه بهرامبهر به پهکهکه و به کافر ناودێرکردنیان؟
ئایا دهکرێت وهک ڕهتکردنهوهی ئاینهکانی تر له تورکیا لێی بڕوانرێت؟
ئایا بهکارهێنانی ڕایهڵی ئاینی کاریگهری دهبێت بهسهر دۆسێی قهیرانی کوردهوه له تورکیادا؟
(ئامێد سولهیمان) نوسهر و لێکۆڵهر وهڵامی ئهم پرسیارانه و پرسیار و سهرنجهکانی ئێوهی ئازیزیش دهداتهوه.
تەواوی بەرنامەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا: