لە شاری سلێمانی کۆنفرانسێک بۆ وەبەرهێنان لە کەرتی کشتوکاڵیدا ئەنجام درا. ئازاد شەمقان سەرپەرشتیاری کۆنفرانسەکە بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " بە هاوکاری لەگەڵ بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی ئەم کۆنفرانسەمان ساز دا. بۆ ئەوەی بە هەمومان بتوانین بەرەوبومی کشتوکاڵی، پەلەوەڕ و ماسی، هەنگوین و بەروبومەکانی تر زیاد بکەین بۆ ئەوەی هەوڵ بەدەین ئەم بەرهەمانە لە دەرەوەی هەرێمەو نەهینرێن".
عەبدولستار مەجید وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانیش بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " ئەم کۆنفرانسە بە مەبەستی کشتوکاڵە بە تایبەتی سود وەرگرتن لە وەبەرهێنەران بۆ بارەکانی کەرتی کشتوکاڵ".
دەقی ڕاپۆرتی پەیامنێرمان ژیار محەمەد لەسەر کۆنفرانسەکە.