نوسینه‌وه‌ی بیبیلیۆگرافیا یه‌کێکه له کاره هه‌ره گرنگه‌کانی که ئێجگار پێویسته بۆ کتێبخانه‌کان و بۆ بواره جیاوازه‌کانی فه‌رهه‌نگیمان، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی ده‌بێته ده‌روازه‌یه‌کی سه‌ره‌کی بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیارییه‌کان.
له ساده‌ترین پێناسه‌یدا بیبیلۆگرافیا بریتیه له نوسینه‌وه‌ی کتێبه‌کان یان زانیاریه‌کان له‌سه‌ر کتێبه‌کان. ئه‌م جۆره نوسینهوهیهش کارئاسانییه‌کی گه‌وره ده‌کات بۆ لێکۆڵه‌ره‌وه‌کان له کاتی ئاماده‌کردنی توێژینه‌وه زانستی و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگیه‌کاندا هه‌م له ڕووی کات و هه‌میش له ڕووی شوێن و زمان و بابه‌تیشه‌وه.
بۆ نمونه گه‌ر بخوازین پێداچوونه‌وه‌یه‌ک بکه‌ین به مێژووی ژانرێکی هونه‌ری وه‌ک شانۆدا له ناوچه‌یه‌کدا ئه‌وا له بری گه‌ڕان به‌دوای سه‌رچاوه‌کاندا، ئه‌گه‌ر بیبیلیۆگرافیایهک هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و مێژووه ئه‌وا ده‌سبه‌جێ ده‌توانرێت بزانرێت زانیاری و ورده‌کارییه‌کانی پێویستن بزانرێن سه‌باره‌ت به ده‌قی شانۆییه‌که، یان نومایشته‌که و ئیدی که‌سی لێکۆڵه‌ر ئه‌و زانیاریانه‌ی پێویستین، له به‌رده‌ستیدا ده‌بن. بۆ نمونه ئه‌و بیبیلیۆگرافیانهی (فایه‌ق عومه‌ر تۆفیق) پێشتر ئاماده‌ی کردوون له چه‌ند بوارێک‌دا، وه‌ک زۆرێک له هونه‌رمه‌ندان پێشتر باسیان کردووه گرنگی و بایه‌خێکی مێژوویی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
ئایا شتێک ده‌کرێته پێوانه بۆ ئاماده‌کردنی بیبلیۆگرافیایهک؟
ئایا گه‌ڕانه‌کان له ناو تۆڕه‌کانی ئینته‌رنێتدا کاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر نوسینه‌وه‌ی بیبلیۆگرافیاکان؟
ئایا چه‌ندێک سود له بیبلیۆگرافیاکان بینراوه؟
(فایه‌ق عومه‌ر تۆفیق) بێ له‌وه‌ی بایه‌خێکی به‌رچاوی داوه به نوسینه‌وه‌ی بیبلیۆگرافیا له هه‌مان ده‌میشدا ڕۆڵی کاریگه‌ری هه‌بووه له (کۆمه‌ڵی هونه‌ر و وێژه) و (کۆمه‌ڵی هونه‌ره جوانه‌کان) دا.
ڕۆڵی ئه‌م دوو کۆمه‌ڵه چی بووه له ژیانی فه‌رهه‌نگیدا؟
دواترین پڕۆژه‌کانی (فایه‌ق عومه‌ر تۆفیق) چین؟
وه‌ک ڕۆژنامه‌وانێکیش (فایه‌ق عومه‌ر تۆفیق) هه‌میشه گه‌ڕاوه به شوێن ئه‌و بابه‌تانه‌ی سه‌رنجی کۆمه‌ڵایه‌تیان له‌سه‌ر بووه و ئه‌و که‌سانه‌ی دواندووه که لێدوانه‌کانیان وه‌ک سه‌رچاوه‌ی مێژوویی ناودێر ده‌کران لهوانهکهریم به‌گی زانستی و ده‌یانی تریش. ئه‌مه‌ش بایه‌خێکی زۆری هه‌بوو لای خۆی و هه‌ر کاتێکیش ده‌رفه‌تێکی له‌و شێوه‌یه‌ی بۆ بڕه‌خسایه، ده‌سبه‌جێ هه‌رچییه‌کی له‌به‌رده‌ستدا بووایه جێی ده‌هێشت و ده‌که‌وته خۆ ئاماده‌کردن بۆ ئه‌و وتووێژه یان دیداره، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ریش به‌هۆی ڕه‌وشی سیاسی ئه‌و کاته‌وه بڵاویش نه‌کرایه‌ته‌وه ئه‌وا وه‌ک ئه‌رشیف لای خۆی هه‌ڵیده‌گرت و جار جاره له دوکانه‌که‌ی برای شاعیر و خۆشه‌ویستمان (موحه‌مه‌د که‌ساس) که ئه‌و کات ناومان نابوو (قه‌له‌نده‌رخانه‌که‌ی که‌ساس) بۆی باس ده‌کردین و زانیارییه‌کانی ده‌داینێ.
بۆ خۆیشم ده‌بێت ئه‌م گه‌واهیه بده‌م که (فایه‌ق عومه‌ر تۆفیق) سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌پێزی تۆکمه بوو بۆ به‌نده و تێگهیاندنم له ئهلف و بای ڕۆژنامه‌وانی و چۆنییه‌تی کارکردن له‌م بواره‌دا.
(فایه‌ق عومه‌ر تۆفیق) له به‌رنامه‌ی ژیان له فه‌رهه‌نگدا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه: