Accessibility links

شاندێكى ئه‌مه‌ريكى له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانى كۆدەبێتەوە


له‌ پيرمام مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی شاندێكی سیاسی و سەربازیی ئەمەریكى كرد كە لە ستیوارت جۆنز باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و ژەنەڕاڵ مەكفارلەند فەرماندەی هێزە هاوپەیمانەكان لە عێراق و ژمارەیەک بەرپرس و ڕاوێژكاری سەربازیی سوپای ئەمەریكا پێكهاتبوون.

كۆبوونەوەی نێوانيان باسى ئۆپڕاسیۆنی ئازادكردنی موسڵ و قۆناغی دوای داعش و چۆنییەتی بەڕێوەبردنی پارێزگای موسڵ گفتۆگوى له‌باره‌وه‌ كرا، له‌ باره‌ى شێواز و چونيه‌تى گرتنى موسڵ و ئيداره‌دانى ئه‌و شاره‌ سه‌عيد مه‌مو زينى كارگێرى لقى چوارده‌ى پارتى له‌ موسڵ به‌ ده‌نگى ئه‌مه‌ريكا ڕاگەیاند گرتنه‌وه‌ى شارى موسڵ ئاسانه‌ به‌ڵام ده‌بێت ته‌نسيقى سياسى هه‌بێت و به‌ نيسبه‌ت هه‌رێمى كوردستان موسڵ گرنگى خوى هه‌يه‌ چونكه‌ له‌ هه‌ولێر و دهۆکەوە نزيكه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ى نێوان شاندى ئه‌مه‌ريكى و به‌رپرسانى هه‌رێم هەردولا لەسەر ئەوە هاوڕابوون كه‌ پێویستە بە وردی قۆناغی دوای داعش تاوتوێ بكرێت و جەختیش لە بەشداریی پێكهاتەكان لە پڕۆسەی ئازادكردنی موسڵ كرایەوە، له‌ باره‌ى گرنگى شارى موسڵ بۆ زور لايه‌ن و هێزله‌ چيدايه‌ كه‌ باس له‌ به‌شداربوونى شه‌رى گرتنه‌وه‌ى موسڵ ده‌كه‌ن.

لەم دیدارەدا ژمارەیەک لە بەرپرسانى ئەمنی و سەربازی هەرێمی كوردستان ئاماده‌بوون و تێدا هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هێزی هاوپەیمانان بەرز نرخێندرا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:36 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG