Accessibility links

ئارێز ئەندەریاری: ئەو هێزانەی کە لە شەنگاڵ دان هیچ کات ناکێشنەوە، لەبەر ئەوەی هێزی خۆجەیین


Arez Andaryari ئارێز ئه‌نده‌ریاری
Arez Andaryari ئارێز ئه‌نده‌ریاری

ئارێز ئەندەریاری: ئەو هێزانەی کە لە شەنگاڵ دان هیچ کات ناکێشنەوە، لەبەر ئەوەی هێزی خۆچەیین

هەر وەکو لە کاتی خۆێدا لە میدیاکان بڵاو بوەوە، پاش هەڵاتنی ئەو هێزەی لە شەنگاڵ بوون و کوردە ئیزدیەکان کەوتنە بەر شاڵاوی کوشت و بڕینی چەکدارانی داعش. گەریلاکانی پەکەکە و شەرڤانانی یەپەگە و یەپەژە لەو شارەدا جێگیر بوون بۆ بەرگریکردن لە کوردە ئیزیدیەکان، بەڵام ئێستاکە هەندێ لە میدیاکان را دەگەینن گوایە سەرۆکی ئەنجومەنی موسڵ داوای دەرچوونی هێزەکانی PKK ی کردووە لەو شارەدا.

A female member of the Sinjar Resistance Units (YBS)
A female member of the Sinjar Resistance Units (YBS)

Sirwan Barzani
Sirwan Barzani

ئاخۆ داخوازیەکی لەو جۆرەدا تا چەند کارێکی درووستە لە کاتێکدا مەترسیەکان نەک هەر بۆ سەر ئیزیدیەکان زۆرە بەڵکو بۆ سەر هەمووی کوردی باشور؟

ئارێز ئەندەریاری رۆژنامەوان و چاودێری کاروبری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" ئەوەی لە ماوەی رۆژانی رابوردوودا سەرۆکی ئەنجومەنی پاریزگای موسڵ داخوازیەکی وا دەخاتە بەرچاو کە پێویستە گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK لە شەنگال و ئەو هەرێمەدا بکێشنەوە، بە بۆچوونی

PKK
PKK

من زۆرتر بۆچوونێکی سیاسیە و هیچ بنەمایەکی نییە لەبەر ئەوەی سەرۆکی ئەنجومەنی موسڵ (مشروعیەتیەکی) وای نییە کە بتوانێ داخوازیەکی وا بکات".

کاک ئارێز هەر وەها دەڵێت" پارتی دیمۆکراتی کوردستان بەوە تاوانبار کراوون کە هێزەکانی ئەوان شەنگاڵیان بە جێ هێشتوون و لە روبەرووبۆنەوەی داعشدا رۆڵێ بەرچاویان نەبووە، روبەرووێ رەخنەیەکی بەرفراوان بوەتەوە کە ئەمە جۆرێک لە هەستیاری لە نێوان ئەو دوو لایەنە ڕەنگە درووست کردبێت بە تاێبەت پارتی دیمۆکراتی کوردستان، بەڵام پارتی دیمۆراتی کوردستان لە هەمان کاتدا هیچ نارەزایەتیەک دەر نابڕێ بۆ هێزێکی تورکی کە هاتووە لە نزدیک بەعشیقە لە خوارەوە شەنگاڵ جێگیر بوە".

کاک ئارێز دەشڵێت " ئەو هێزانەی کە لە شەنگاڵ دان هیچ کات ناکێشنەوە، لەبەر ئەوەی ئەو هێزانە هێزی خۆجەیین، هێزی بۆمی هەرێمەکەن، هێزەکانی یەپەشە، یەجەشە، هێزەکانی کورانی شەنگاڵ وەکو هێزێکی هەرێمی هێزی پەکەکە نیین، هێزی ئیزدییەکان و ناوچەکە لە ژێر کۆنترۆڵی خۆیانە و داخوازی ئەوان ئەوەیە خۆیان رێک بخەن و خۆیان پارێزن".

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:36 0:00

XS
SM
MD
LG