مرۆڤ له هه‌ر سه‌رده‌مێکدا بێت پێویستی به شیعر و به باسکردنی شیعریشه به‌تایبه‌تیش ئه‌و ڕه‌هه‌ندانه‌ی په‌یوه‌ندییان به نوێگه‌رایی و به ڕه‌سه‌نایه‌تییه‌وه هه‌یه.
زۆر جار له‌وانه‌یه خودی شاعیر خۆی هه‌ست به جیاوازییه‌کانی نێوان به‌رهه‌مه شیعرییه‌کانی نه‌کات هێنده‌ی ئه‌وه‌ی خوێنه‌ری ڕژد ئه‌و هه‌سته ده‌کات و ده‌توانێت خوێندنه‌وه‌ی قوڵ بۆ ده‌ق و بۆ خودی شاعیره‌که‌ش بکات له ڕوانگه‌ی ده‌قه‌کانیه‌وه.
چەمکه‌کانی هاوچەرخی بوون و نوێخوازی وه‌ک زۆرێک له لێکۆڵه‌ره‌وه دهڵێندوو چەمکی لێک جیاوازن به‌ڵام ده‌شکرێت وه‌ک دوو دیوای دراوێک لێیان بڕوانرێت، لە هاوچەرخیبووندا نوسه‌ر ده‌ست ده‌بات بۆ ئه‌فسانه‌کان و داستانه‌کان و به‌رگێکی ئه‌مڕۆییان به‌به‌ردا ده‌کات و له‌سه‌ر بنچینه‌ی ڕوانینه نوێیه‌کان سه‌ر و سه‌ودایان له‌گه‌ڵدا ده‌کات. هه‌رچی په‌یوه‌ندیشی به نوێگه‌راییه‌وه هه‌یه که‌وتۆته سه‌ر توانایی شاعیر یان نوسه‌ری ده‌ق چه‌ندێک ده‌توانێت ڕابردووی خۆی له‌بیر بکات و تایبه‌تمه‌ندێتییه‌کانی ده‌قی خۆی بپارێزێت له ڕووی ته‌کنیک و به‌کارهێنانی زمان و فه‌نتازیای پێکهێنانی ده‌ق بره‌وی نوێ به خۆی بدات.
(فه‌ره‌یدون سامان) ی شاعیر له وتووێژێکی پێشوویدا ده‌ڵێت "پەیامی شیعر جیاوازە لەگەڵ پەیام یان ئایدیا‌و پرۆسەی نووسینی رۆمان و چیرۆک و هەر ژانرێکی دی، دەکرێ هەر کام لەوانە بە زمانی شیعری بنووسرێن، بەڵام شیعر پوختەی دیمەنێکە، لە ڕووی سایکۆلۆژییەوە کاریگەری لەسەر نووسینى دەقەکە هەیە، پێویستە شاعیر لە کەش و هەوایەکی سایکۆلۆژییانەی تەندروست بەرهەمەکەی بنووسێت، بەڵام ناکرێ لۆجیک و بابەتیش لە پەراوێز دابێ. کەوا نەبوو ناتوانێ بە جوانی ئەو دەقە بەرهەم بێنێت."
ئایا قۆناغه‌کان پێناسه‌ی جیاواز بۆ هاوچهرخانهیی و ڕه‌سه‌نایه‌تی شیعر دیار ده‌که‌ن؟
چ شتێک ده‌توانێت جیاکه‌ره‌وه‌ی شێوازی نوسینی شیعر بێت لای شاعیره‌کان، له ده‌مێکدا ده‌گوترێت زۆربه‌ی شاعیران یه‌ک شێواز (ستایڵ) ی نوسینیان هه‌یه؟
ئایا پهرەسهندن به زمان ده‌کرێت وه‌ک به‌شێک له ئه‌زمونی شیعری شاعیرێک لێی بڕوانرێت؟
ئایا ده‌کرێت فۆرم و ناوه‌ڕۆک، یه‌ک بکرێته قوربانی ئه‌وی تریان له پێناو داهێناندا؟
(فه‌ره‌یدون سامان) ی شاعیر له به‌رنامه‌ی (ژیان له فه‌رهه‌نگدا) وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه: